بەشێک لە ”با لە سەگ ساردترە، من لە تەنیایی” | شوعەیب میرزایی

شوعەیب میرزایی

پارچەیەک لە شێعری درێژی ”با لە سەگ ساردترە، من لە تەنیایی” کە پێشتر وەکوو کتێب و لەژێر هەمان ناونیشاندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 

 

دَمٌ وَ دَمٌ وَ دَمٌ فی بلادکَ
سنەیە ئاسمان ڵێڵ ئەوارێ
وەک ئەو شەوانەی باوکم ئەیوت؛ تازە کوچکیش بوارێ
ئەم خیابانە نابێتەوە بە خیابان
تازە ئەشێ گومیان گۆڕ کەن

– عەلــی بۆچــە پیــاوەکان ئەوەنــدە گەمــژەن دێــر لــە
ئەشــق تــێ ئەگــەن یــان هــەر تــێ ناگــەن یــان تەنیــا لــە دێــر تــێ ئەئەگــەن؟
رۆڵە ئامان عادەت نەکەی بە خیابان
تەناف بەقای بۆ کەس نییە
تەماشـا کـە چەنـێ لـە تەنیایـی خـۆم و کـزی چراکـە پـەژارەم لـێ نیشـتووە
تەماشـاکە چەنـێ مناڵـم هەیـە گەورەیان کەم بـۆ مردن!
کــوڕی خــوا ئەشــێ چەنــێ چرالامپاو  دەرزی ئینگلیســی بگێڕمــە یــەکا
ئەم نیشتمانە کۆست کەوتووە، ژیر بیباتەوە؟

سنەیە
دەنگی کازم و شێوەی کاڵێ و کاولییەکانی خۆمم تێکەڵ کردووە
شەوە و پەردەی پەژارە شەوقی مانگی بڕیوە
یاخوای بێ وەفا؛ یائەدری یا خوای زااا ئەترسم لە مل
وتم گیان خوا با ئەمەیان نەبێ بە شیعر
خوا گیانی تیا نەما
ئەی خوای لە خوێن تکاو
خەمگیــن تریــن فیلــی دونیــاش مــرد و مــن هێشــتا هــەر جەنــازە جــەم
ئەکەم بۆ رۆژی حەشر
خەمگیـن تریـن فیلـی دونیـاش مـرد و مـن هـەر چەمەدانی سـەرگەردانی
پـڕ ئەکـەم لـە هیچ
پیاو کە خەمگین بوو کازیوە نابینێ کە نزیکە
ئەی خوای لە خوێن تکاو
خۆت ئەزانی پیاو کە ئەوەندە لە ناو خوێن و خەفەتا بخنکێ
ئیرت ناوێرێ دەست بۆ خورمایی هیچ پێستێ بەرێ
ئەی
نـە کەسـێ لـە تـۆ نـە تـۆ لە کەسـێ نـە کەسـێ لـە تۆ نـە تۆ لـە کەسـێ نە
کەسێ لە تۆ ,نە تۆ لە کەسێ نە کەسێ لە تۆ کەسێ کەسێ کەسێ
بڕوانە
پەزەکێفییەک بە بارێ هێندەسەی زەخمییەوە
بە بارێ بارووت و تەنگە نەفەسی سەردەشتەوە
بڕوانە ئەی کچە کاڵە قەتار بەتاڵەکە

بێ ئەوەی کەس بزانێت
هـاوکات بۆنـی گوڵڵـاڵەی خوشـکم و فیشـەکی خـوای سـاڵی شەسـت
و تەنیاییەکانـی تـاران و بـە تەنیـا جێـم مەهێڵنـی رەفیـق سـابیری ئـەدا.
کاڵ چۆن سوور ئەنوورسێت، خورما کەی بە قژ!
Mamihalapinatapei
مامیالپیناتاپایێ
نووســیبووی، ئەمــە کورتتریــن وشــەی درێــژی دنیایــە و لــە راســتیدا
رســتەیەکی سوورپێســتەکانە:
لـە چـاوی یـەکتردا دەیانڕوانـی، بـە هیـوای ئـەوەی کـە ئەویرتیـان ئـەوەڵ
بێتـە پێشـەوەو بڵـی خۆشـتم دەوێ، بـەڵام هیچیـان ئەوەیـان نەکـرد.
Mamihalapinatapei
مـرۆڤ، بوونەوەرێکـی سـەیرە، تەنانـەت بـۆ کاتـی دڕدۆنگـی و گومـان
و دڵەڕاوکــێ و دڵدەردەداریــش وشــەیەکی هەیــە، دۆخــی دۆزەخــی
دەروونــی پێشــان بــدات.
Mamihalapinatapei
ئەشێ چەمەدانەکەم کۆ بکەمەوە
دەڵقێ بکەمە سەر مناڵیما
مەلافەیەک بکێشمە مل تەنیاییا
کتێبەکانم بدەمە دەست عەدنان
بنووسم ئەوەی دەستی بۆت تەکان ئەدا با بوو
ئەوەی خواقاڵاو خۆشتی ئەویست من
بنووسم نەمزانی خواقاڵاو هەنارم هاوین کردبوو بۆ درەنگ

نەمزانی
فرسەتەش ئاوەرد هەوای وەبای دەرد
بۆی عەنبەر نەتۆی دەماخم دوور کەرد
کاعەتا وتی:
– کاڵێ کاڵێ کاڵێ
نــا، کاعەتــا وتــی:
ئەزانــی تــەواوی کارە گەورەکانــی دنیــا پیــاوە ئاسایییەکان ئەیــکەن
بۆیە دەست لە تۆ بەردان
لە من پیاوێکی ئاسایی دروست کردووە
ئاساییە سنە خۆی لە خۆی بخاتە خوارەوە
ئاساییە دەستەکانی بەرد بگرێت
ئاسـاییە قژەکانـت لـە سـەر چـاوە کاڵەکانـت لابدەیت  و بڵێـی درەنـگ رەنگـی رۆژەکانـمە
بڵێی
ئاسایییە، سەکتە بکا خوێن
دەربچێت هەتاو
گڕ بدات شێوە;       برژانگ
ئاساییە کتێبەکانم بدەمە دەست عەدنان بۆ رۆژی مەبادا
بنووسم؛ لە ئامەدم
کەچی لە ترسی تەلەفۆنەکانا باوەش بە سەهۆڵەکا بکەم…

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا