”سەکۆی پەرێزان” کتێبێک کە مان دەگرێت

هاوچەرخ

کتێبی ”سەکۆی پەرێزان” لە کۆکردنەوەی ئارام حاجی، کۆمەڵەوتوێژێکە لەگەڵ یازدە شاعیری هاوچەرخی کوردستان. ئەو شاعیرانەی لەم کتێبەدا بەشدارن بریتین لە ”دیار لەتیف، ئیدریس عەلی، غەمگین بۆڵی، دیار سۆفێ، نەبەز محەمەد، هێرۆ کوردە، سەردار نۆڕێ، ڕزگار جەباری، ئەمیر ئەمین، ئەنوەر عەباسی (هەرەس) و سدیق عەلی”.

ئارام حاجی کە ئەم کتێبە بە هەوڵی ئەو ئامادە کراوە لە بارەی کتێبەکەوە دەڵێ:

ئەم دیدارانەی لەم کتێبەدا هاتوون، پێشتر کورتەیەکیان لە سایتی هاوچەرخ بڵاو کراوەتەوە، بەڵام درێژەی دیدارەکان لەم کتێبەدان، بۆ ئەوەی خوێنەر بەدەمەوە چوونی هەبێ بۆ دوا گوتەی شاعیری دڵخوازی خۆی، هاوکات وەک سەرچاوەیەک لە خزمەت زمان و ئەدەبی کوردی و بواری ڕۆژنامەنووسیدا بمێنێتەوە. هەروەها ئەم بەرهەمە لە پەڕەی یەکەمی (نوسراوە) پێشکەشکراوە بە کچ و کوڕانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان. هەر بەخاتری مانگرتنی ئەوانیش، ئەم کتێبەش مان دەگرێت لەهەر کۆڕێکی واژۆکردن و شادی بەخشینەوەیەك. ئەوەشی خوازیاری ببێ، دەتوانێ لە کتێبخانەکان وەدەستی بخات.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا