سێ کورتەشێعری زانیار موحەمدی نێکوو / لاونووس

زانیار موحەمەدی نێکوو

.

هیوا… .

نە بە کێرد ئەمرم
نە بە چەک
نە سێدارە کارم تێ دەکا
لە خۆوە بەوانە مەمکوژن
بۆ کوشتنی من
تەنیا هیوام لێ بستێنن
و هیچی تر.

.

ئەوینی قەدەخە( سۆرانی)…

دەکرێ لەناو هۆنراوەیێکدا
خۆ بکەمە مەم
یان لەناو چیرۆکێکی درێژدا
 تۆ ببیتە خەزاڵ
بەڵام دنیای نووسراوەکان
سەرانسەر نەگەیشتن و دابڕانە
بەقسەی من دەکەی
دەستت بخە نێو دەستم
وەرە با دووبەدوو لەم شێعرە هەڵێین.

.

مەڕۆ

ئەگەر تۆ بڕۆی
هەست ئەکەم
 پاشماوەی خۆشەویستییەکی کۆنم
ئیدی بەکاری هیچ نایەم
هەر وەک لادیوارێکی کۆن
کە درز ئەکەوێتە سەر جەستەی
ئیدی بەکاری هیچ نایە
تەنیا ڕووخان نەبی.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا