شاماران

ئەفسانەی شاماران کە لە چیرۆکە هەرەکۆنەکانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانە هەتا ئێستا زیاتر بە شێوەی زارەکیی یان بە شێوەیەکی سنووردار و لە چەن لاپەڕەیەکدا و بەبێ هیچ وردەکارییەک لەبەردەست بوو. بەڵام ئێستا ئەنوەر عەباسی (هەرەس) ئەم چیرۆکە ئەفسانەییەی ئافراندووەتەوە و لە باڵای کتێبێک دایڕشتووەتەوە و وەکوو خۆی ئاماژەی پێ کردووە تایبەتمەندیی ئوستوورەیی بە شاماران بەخشیوە.

لەم کتێبەدا نووسەر چیرۆکی شامارانی ئافراندووەتەوە و بە چەشنێک دایڕشتووە کە چیرۆکێکی ئوستوورەیی تەواو و کامڵی لێ ساز بێت.
لە گێڕانەوەی ئەنوەر عەباسی ـدا شاماران خواژنی زانایی و جیهانی ژێرزەوییە و تاماسپ گەنجێکی کوردە کە لەگەڵ ئەم خواژنە بەرەوڕوو دەبێت و لەگەڵیدا هەندێک قۆناغ دەبڕێ.
گێڕانەوەی ئەنوەر عەباسی تایبەتمەندییەکانی قەڵەمی خۆیشی پێوەیە و هەر بەم پێیە گێڕانەوەیەکی جیاواز بەڵام هاوکات وەفادار بە بنەما گشتییەکانی چیرۆکەکەیە.

نووسەر لە بەشێک لە پێشەکیی کتێبەکەدا نووسیویەتی:

«هیوادارم ئەم هەوڵەی من ببێ بە هەوێنێک بۆ ئەوەی ئاوڕی ڕژد لەم چیرۆکە ئوستوورەییە بدرێتەوە و کوردستانیان وەکوو پێویستە لێی خودی دەرکەون و بیرمەندانی گەل لە بوارە جیاوازەکاندا کاری لەسەر بکەن. گەلی بێ ئەفسانە و ئوستوورە و قارەمان، گەلێک کە ئاگرێکی هاوبەشی نەبێ هەموو لە دەوری کۆ بنەوە، گەلێکی پەرتەوازە دەمێنێتەوە.»

لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانن کتێبەکە داوا بکەن.

هاوچەرخ. هەموو مافەکان پارێزراون. ©