لەبارەی کار و بەرهەمی نووسەرەوە

نووسەرانی تر


ئەنوەر عەباسی ناسراو بە ناسناوی ئەدەبیی هەرەس (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە شاری سەقز) شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو وەک شاعیر و نووسەرێکی نوێخواز و فۆرمخواز دەناسرێت کە هەوڵ دەدات لە شێوازە باوەکانی پێش خۆی دوور بکەوێتەوە و زمان و ستایلێکی تاقانە بۆ دەقەکانی بخولقێنێت. لە دیارترین بەرهەمە چاپکراوەکانی دەتوانرێت ئاماژە بە ڕۆمانەکانی سژین و هەزارتوێی هەنگەخۆرە, ئەفسانەی شاماران و کۆمەڵە شێعری پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات بکرێت. بەهۆی پێشینە و چالاکییە سیاسییەکانییەوە، چاپ و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکانی لە ئێران قەدەغەیە.