‘ناونیشان و دەق’ بڵاو کرایەوە

هاوچەرخ

.

نوێترین کتێبی دیارلەتیف بەناوی ناونیشان و دەق، چاپ و بڵاوکرایەوە.

نووسەر لەبارەی تازەترین کتێبییەوە بە هاوچەرخی ڕاگەیاند: پرسگەلی کتێبی ناونیشان و دەق، ڕوانینە لە ڕەگەزی ناونیشان ڕایەڵ بە دەقەوە، هاوکات دەق بە ناونیشانەوە. بەرکەوتنەوەی ڕەگەزێکی گرنگی وێژەییە کە تا ڕادەیەک لەڕووی ڕەخنەییەوە پشتگوێخراوە. لەم کتێبەدا ڕێکاری پەسنیی ڕاڤەخوازیانەم گرتووەتەبەر و کێوماڵی ڕەخنەگرانەی بەهای چەمکی ناونیشانم کردووە و لەوێوە بۆ پانتایی ناو دەق شۆڕ بوومەتەوە. کتێبی ‘ناونیشان و دەق’، کۆششێکی ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەییە لە سێ ژانری ‘چیرۆک ـ شیعرـ ڕۆمان’ و لەگەڵ ئەوەیش هەژمارێکە بۆ شکاندنی پەڕڵە نادیارەکان.

ئەم کتێبە لەلایەن چاپەمەنی خانی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپکراوە و لە کتێبخانە و ناوەندەکانی باشووری کوردستان بڵاودەکرێتەوە و دەگاتە دەستی خوێنەران.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا