ئەم شێعرە…

حەمید ناسری

.

ئەم شێعرە لە بێ تاقەتیا لە سەر نۆێژانەکەی کاکە بێهزاد کوردستانی نووسراوە و پێشکەشی ئەکەم بە کورش زارع وا لە بێ تاقەتیا عاشق بوو.

ئەم شێعرە ڕەبتی بە تەنیاییەوە نیە

بێ ڕەبتترە لە تەنیایی

بێ ڕەبتتر لە تەنیایی   تەنیاییەکانتە

ئەوە شەوەی هەرگت ئەگرتەوە

ئەم شێعرە رەبتی بە باوکیشمەوە نیە

هەرکات بانگی ئەکەم نازانم کامە مەعشووقەی دایکم ئەچڕم

ڕۆژێ سەد جار ئەمکاتە قوربان ئەم خاکە

ئەم شێعرە رەبتی بە هیچ ژنێکەوە نیە

تەنانەت تۆ وا ئەتوت هیچ نەخۆشخانەێک شێتی دەوا ناکا

تەنانەت دایکم

وائەیوت تۆ تەنیا نیت ڕۆڵە تەنیا بێ تاقەتی

ئەم شێعرە ڕەبتی بە بێتاقەتیەوە هەس

بێ ڕەبتتر لە بێ تاقەتی شاعێرێ      تەنیاییەکانتە

ئەو شەوەی هەڕگت ئەگرتەوە       

ئەو شەوەی باوکمت کردە کورد

ئەو شەوەی شاێەتیم دا تۆ تەنیای

ئەو شەوەی شایەتیت لێم سەند تۆ تەنیای

ئەو شەوە باوکمت بۆ کردە کورد

ئەم هەموو ناوە چی بوو دایکم لە بێ تاقەتیەکانیا ئەیخوێندە گوێچکەما من هاوناوی یەکێ لەو ناوانەم و شەوێ تۆ وا ئەتوت هیچ نەخۆشخانەێک شێتی دەوا ناکا لە بێ تاقەتیەکانتا ئەیخوێنیتە گوێچکەی کوڕەکەتا

_ئێمە بۆ تەنیایی لە دایک بووین

بۆ تەنیاییش عاشق ئەبین

من لە بێ تاقەتیا عاشقی بووم

من لە ژنا

تااا

کەمەرم ئەزانی ئەویش بە سێو و پرتەقاڵەوە

هات

نە سێوی پێ بوو نە پرتەقاڵ

هەر بە ئانیشکی ئەتوانی بویتە شاعێر

مەمکەکانی با بوەستێ

وامئەزانی گوناحە

 تاااا

 دانەوی

کراسەکەی لە میژوو داتەکاند

فرەی دا سووچێکەوە

شەرواڵەکەی کە خزاێە سەری پێستی بەرەو خوار

لە نێوان دوو پووشاکی ژێر و بانا ژن لە لە لە لە لە کەمەرەو بەرەو خوار دەستی پێ کرد تا ڕەقم هەستا هەر خوار تا ژوور هەر خوار تا ژوور خوار تا ژوور خوار تا ژوور

تاااا ناوەڕاستی سنوورەکانی لەشی من ئەم شێتیەم تا بێخ برد

_ژن هەر ئەوەندە جوان بێ بەسە باقیەکەی ئیزافە کاریە پیاو ئەشێ ببێتە هەرچێ کەسی ژن

من تەواوی کەس نەبووم

تەواوی هیچ کەسێ نەبووم

من چەن تک لەباوکم و دەمێ ئەوەندە دایکمم مژی

مرد     ئەو شەوەی باوکمت کردە کورد

ئەو شەوەی شاێەتی دا تۆ تەنیای

ئەو شەوەی لە بێ تاقەتیەکانیا ئەو هەموو ناوەی خوێندە گوێچکەما و من هاو ناوی یەکێ لەو ناوانەم و شەوێ تۆ وا ئەتوت هیچ نەخۆشخانەێک شێتی دەوا ناکا لە بێ تاقەتیە کانتا ئەیخۆنیتە گوێچکەی کوڕەکەتا

کوڕەکان حەسوودیان ئەبرد

_قەیناکە هەرکەسێ بە قەد هاوڕیەکانی تەنیاس

من لە بێ تاقەتیا عاشقی بووم

ئەو بەو پەڕی بێ تاقەتیەوە ژنی داێەنیشانم     شاردیەوە

شێت بووم

ئەیوت هیچ نەخۆشخانەێک شێتی دەوا ناکا

زەنگ لێ نەدەی بۆ من

من لە بەخەڵ هاوڕێەکانم گریام

ئەنامیم شی کردەوە بۆیان

ژمارەکەیم گرت

 دستگاە مشترک مورد نظر…

دستگاە مشترک مورد نظر جواو بەرەو

جواو بەرەوە بێ تاقەتم

لە بێ تاقەتیا

ژمارەکەیم گرت بویان

وتم بێژن حەمید خەریکە شێت ئەبێ

وتیان

وتی هیچ نەخۆشخانەێک شێتی دەوا ناکا

وتیان هەموو هاوڕێەکانم دانە دانە گایان و ئیسە ژنی مارەکراوی ئەو هاوڕیەمە وا ئەیوت هەرچی کەسە بە قەد هاوڕێکانی تەنیاس.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا