وەرزی جگەرە – هیراد یاسین / چیرۆک – لاونووس

هیراد یاسین

.

سێ هەوری تاقانە مژدەیان دا

بۆنەکەی لە شنەدا داکوتراوە

لە دەروازەی شارۆچکە، خەڵک هاواریان لێ هەستا

وا دیارە هاتەوە

خەم هاتەوە…

ئەمە مژدەیەکی خۆشە؛

جگەرە پێگەییوە!

سییەکان پێدەکەنن.

هەمووان بەدەم ئازاری برینی ناکۆتاوە

دووبارە جگەرە ماچ دەکەنەوە، دووکەڵ دەلاوێننەوە؛

خامۆشی بووە بە باڵایی

قنەجگەرە لێرە و لەوێ دەچێنن

وەک نیشانەیەک بۆ پیرۆزی، وەک هیوایەک بۆ هاتنی بەهار.

بەهار نەهات

قنەجگەرەکان نەڕووان.

بەدەم چڕینی سروود بۆ توتن، خەونەکانیان سیس بوون.

هەمووان لە شوێنی خۆیاندا پاڵیان دایەوە،

گوێرەویەکانیان سووتاند، تا بڵێن “لە ماڵەوەین”

لەژێر ئەستێران،

دوایین ماچی توتنیان کرد،

دووکەڵ شایەتحاڵی مەرگیان بوو؛

دووکەڵ شایەتحاڵ بوو کە بە ئاسودەیی مردن.

لاشەی بەجێماویان ئێسکی سپیی هەڵهێنا

ئێوارەیەک دوور لەو کاتە،

بەهار هات

ئێسکیان لەنێو گوڵدا دەیجریواند،

بەڵام ئەوان لە شوێنێکی تر ئاسوودە بوون و

باوەشیان نەکردەوە بۆ بەهار.

ئەوان لە وەرزی جگەرە بەجێمان.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا