سژین یەکەم ڕۆمانی ئەنوەر عەباسی (هەرەس) ـە کە بۆ یەکەمجار ساڵی ٢٠١٨ لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەوە. ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی چەشنێکی ئاشنای غوربەت و نامۆیی تاکی کوردە بە هەموو ویست و ئاوات و خەم و هیواکانییەوە. گێڕانەوەیەکی فرەڕەهەند کە بە شکاندنی زەمان و دانانی کەسایەتییەکان لە دۆخی سەمەرەدا بێچمی گرتووە. ”هیوا” لەم چیرۆکەدا هاوکات هەم مسافری زەمانە هەم زمان، هەم نوێنەری بەهاکانە و هەم شوێنکەوتەی ویستەکان.
ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٢١ لە باشووری کوردستانیش چاپ و بڵاو بووەتەوە بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە ئەم کتێبە و نە هیچ کتێبێکی تری ئەنوەر عەباسی ڕێگەی پێنەدراوە چاپ بێت. ئەم ڕۆمانە بە زمانەکانی ئینگلیزی (وەرگێڕ: تارا کۆرکماز) و فارسی (وەرگێڕ: عادڵ قادری) ـیش وەرگێڕاوە و چاپ بووەتەوە.
لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانن کتێبەکە داوا بکەن.

