دیمەنێک لە بورجی سەگەوە | ڕیچارد براتیگان | عەتا میرەکی | چیرۆک
ڕیچارد براتیگان
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: عەتا میرەکی
.
“سێ تووتکەسەگ لە رەگەزی ژێرمەن لە شوێنی خۆیان لە نزیک سنووری ناوچەکە چوونە دەرێ و نەهاتنەوە…”.
رۆژنامەی نۆرس کانتی تایبەت بە ناوچەی باکووری سەنتا کرووز .
چەن مانگە بیر لەو هەواڵە بچووکە دەکەمەوە کە لە رۆژنامەی نۆرس کانتیدا خوێندمەوە. سنوورەکانی تراژیدیایەک لەخۆ دەگرێ. لەم دنیایە کۆمەڵێ ترس و دڵەڕاوکی دەوریان داوین(ڤیەتنام، برسێتی، ئاژاوە،ژیان ترس و بێ ئومێدی، هتد.) ون بوونی ئەو سێ تووتکە زۆر گرنگ نیە، بەڵام من نیگەرانم بۆ ئەو مەسەلەیە و وای دەبینم کە ئەو رووداوە بچووکە نیشانەیەک بێ بۆ وەرگرتنی ئازارێکی گەورەتر. “سێ تووتکەسەگ لە رەگەزی ژێرمەن لە شوێنی خۆیان لە نزیک سنووری ناوچەکە چوونە دەرێ و نەهاتنەوە…” لە بەشێکی گۆرانییەکانی بۆب دیلەن دەچوو. لەوانەیە کاتی یاری بزر بووبن،کاتێ وەڕیون و وبەرەو دارستان وەدوای یەکتر کەوتوون. تا ئەمڕۆ هەروا بێ شەرپشوێنن، ئێستا وەک سەگە بەرەڵاکان سەری خۆیان داخستووە و بەدوای شتێکدا دەگەڕێن بیخۆن، ناتوانن تێبگەن چی رووی داوە چونکە مێشکیان بە سکیانەو بەسراوە. ئێستە لە دەنگیان هەر بەتەنها بۆ هاوار و ترس و برسیەتی کەڵک وەردەگرن. رۆژانی یاری بەسەرچوون، ئەو رۆژانەی بێ باکانە چێژیان وەردەگرت و بردنی بەرەو ئەو دارستانە ترسناکە. دەترسم گەر وشیار نەبین ئەو سەگە ون بووانە سێبەری سەفەری ئایندەمان بن.