“یوانا ماریا” پاپۆڕێكی بایهوانییه سه‌ر به سه‌رده‌مێكی تر | ژێئۆ بوگزا | شێعری جیهان
و: یوونس ڕەزایی
.
١
“یوانا ماریا” ئێستاكه دوور و نه‌دیوی
هه‌میشه هه‌ر حه‌زت لێ‌بوو دوور كهویهوه
“یوانا ماریا”
ئه‌و دهریایانهت خۆش ده‌ویست
پاپۆڕی بایەوانی شه‌و و رۆژ
جار ناجارێ
تێیاندا ده‌كه‌وتنه مه‌له
ئه‌و كهنارانهش كه راوچیی مهرجانەكان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه هەواریان
شاخه به‌فر گرتوه‌كان و
دوورگه و شاره نهناسراوهكانیش
هه‌رچییه‌كی لێره نه‌با و
له دووره ده‌سته‌كان بایه؛
خۆشەویستی ئەتۆ بوون لە رووی دونیایە.
مه‌وداكانیش له چه‌شنی تەلی چه‌نگ و عوود
له تۆ دا ده‌نگیان هه‌ڵبڕی و
سه‌رپاكی گۆرانییه‌كانی خاكیان کوته‌وه
گۆرانی؛ بۆ کۆچی بێكۆتایی ژیان
بۆ سه‌فه‌ری بێ ناونیشان
بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ستێن
بارگەی خۆیان ده‌پێچنه‌وه و
روو ده‌كه‌نه دوور ده‌سته‌كان
نه‌ك گۆرانییه‌ك بۆ دووره‌ده‌ستی ئهستێرهئاسای چاوه‌كانی من
ئەو كاته‌ی لە تۆ رادەما و ده‌یگوت:
“یوانا ماریا”
تۆ شەنگترین گوڵی دونیای
٢
“شه‌وه‌كانی فێورییه”
ئێواره‌یه‌كی فێورییه بوو “یوانا ماریا”
ئه‌و ده‌مه‌ت له‌گه‌ڵت هاتمه په‌یڤین و
گوتم:
با بچینه كۆڵانه‌كان و پێکەوە پیاسە بکەین
گوڵێكیشم دایه ده‌ستت
ئه‌وه ده‌سپێكی ئێوارهیەکە
شار سه‌رتاپا
شه‌ڵاڵی تاریكی ببوو
خه‌ڵك لە چەشنی تارمایی
له‌په‌نای من و تۆوە رادهبردن پێم وایە
بۆ سه‌فه‌رێكی دوور و درێژ؛ بارگه‌یان ده‌پێچاوه و
هەڵیاندەگرتین و ده‌یانبردینه بنی دونیایه
بێ ئه‌وه‌ی بیانهێشتایە
کە به خۆمان بزانیبایه.
له پاڵمهوه به تاریكاییدا هه‌نگاوت هه‌ڵده‌بڕی
ده‌تگوت گوێم له ویرهت ده‌بێ
نزم و بێده‌نگ
له‌به‌رخۆته‌وه گۆرانیت ده‌گوت
سه‌ر له ئێواره‌یه‌كی مانگی فێورییە بوو ئەمجاره
سه‌ره‌تایه‌كی له‌بار
بۆ گێڕانه‌وه‌ی باسی یار بە هەستەوە
“یوانا ماریا”
سوورە گوڵێکت بە دەستەوە.
۳
ئه‌ستێره‌یه‌كی سه‌یر هه‌ڵاتووه
له سووچێكی ئاسمان
ئه‌ستێره‌یه‌ك كه بەڕۆژیش تیشكی داویشت
هه‌موو شار چاویان تێده‌بڕی
هه‌ر من رووم لێ وه‌رگێڕابوو
چاوم له به‌ژنی ئه‌تۆ رامابوو
“یوانا ماریا”
ئه‌وێ ساڵێ، ئه‌و ئه‌ستێره گەلێ سه‌یره
رۆژ له دوای رۆژ
هه‌ر له ئاسمانێ دهدرهوشا
شار چاوی لێ نه‌ده‌ترووكاند و به ته‌نیا
هەر من بووم به دیمه‌نی سیمای ئەتۆ موبته‌لا
من بووم تەنیا له تۆم ده‌ڕوانی “یوانا ماریا”
۴
ئه‌و شه‌وانه “یوانا ماریا”
تۆمار کراوە له بیره‌وه‌ری پهیكهرەی ناو بڵوارهكاندا
ئه‌وان پیاسه‌ی ئێمه‌یان دیوه
شان به شانی یەکەوە
ئه‌وه‌شیان دیوه چلۆن ده‌گه‌ڕامه‌وه
ته‌نیا و خه‌مبار
تفت و تاڵی ئه‌و دونیایه‌م
له ژێر ددانم دا ده‌كرۆشت
“یوانا ماریا” ئه‌و شه‌وانه سه‌رله‌نوێ
تامی به‌رزه‌ناوی دینامیتم ده‌چێشت
ئه‌و شه‌وانه‌ی ئاواتم بوو ته‌واوی شار
تووڕ هه‌ڵدرێ به‌ره‌و ئاسمان
وێڕای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
له نێو دیواره‌كانیدا ئێستەکانێ نیشته‌جێن
شه‌وی وابوو
هه‌تاكوو كازیوه‌ی به‌یان
خەو نەدەچووە چاوانمەوە و
ته‌نیا و تووڕه
بیرم له تۆ ده‌كرده‌وه و
دیسان ده‌بوومه لاوەکەی، شازده ساڵ له نوێ
“یوانا ماریا”
۵
هێندێك به‌یانی نه‌گبه‌ت “یوانا ماریا”
ده‌ڵێی له خاک‌دا شتێكی تەواو ترسێنەر قەوماوە
“هه‌وری لۆكه‌یی نه‌زۆك” گشت ئاسمانی حەشارداوە و
باڵنده‌كان به ته‌ڕی له حه‌واوه رادهبرن
بهربهیانێك له‌و بهرهبهیانانه “یوانا ماریا”
پاش ئه‌وه‌ی هەورهبرووسكه
دڵی تاریكایی شه‌ق كرد
په‌نجەی نه‌به‌دی و تیژ و بێ به‌زه‌ییش جه‌رگی من!
هه‌واڵی مه‌رگی هاوڕێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان بیست
به جووت ئاواره و هەڵوەدا
بێده‌نگ
له كۆڵانه چۆڵه‌كاندا
پۆشته‌ی جلكی بارانیمان و
بۆ یه‌كه‌م جار له جاران
هاوڕێی یه‌كتر؛
له‌به‌ر باران
۶
ئه‌و رۆژه هه‌وره‌كان وەک له‌تكه مەلافهی قوڕقوشمی زه‌لام
به‌سه‌ر سه‌ری شاردا ده‌كه‌وت و
ئێمه‌یان له‌و هه‌ڵده‌بڕی
سه‌رده‌می خۆشه‌وه بوونمان بوو
راكشاو له‌سه‌ر سه‌وزاییه به‌رزه‌كان و- با
له ئاسۆكانه‌وه
دڵۆپه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ی ئاوی
له‌گه‌ڵ خۆی به‌دیاری دێنا و
بۆن و به‌رامه‌ی وڵاتانی دووریش هه‌روه‌ها
من به‌رده‌وام له ده‌سته‌كانتم ده‌ڕوانی و
ده‌مکوت:
ده‌سته‌كانت گه‌لێك جوانن
ده‌سته‌كانت له خۆت ده‌چن
“یوانا ماریا”
۷
جارێكیش وێڕای یه‌ك كۆڵانهوكۆڵان رامان ده‌كرد و
تۆش سووره گوڵێكت به‌ده‌سته‌وه بوو
بهربهیانێكی به‌هار بوو
به تۆم ده‌گوت:
به‌ره‌و دووره ده‌سته‌كان ده‌ڕۆم
“یوانا ماریا”
دەچوویه بیرێكی سه‌یره‌وه و
گوڵپهڕهكانی ئه‌و سووره گوڵه‌ت
یه‌كه یه‌كه دەوهراند
۸
“دارستانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار”
یه‌ستاش دارستانی ده‌ره‌وه‌ی شارم خۆش ده‌وێ “یوانا ماریا”
ئه‌و دارستانانه‌ی جار جار به نێویان دا تێده‌په‌ڕین
دارستانه‌کان ساكار بوون
دارستانه‌کانی ده‌ره‌وی شاری
به‌ڵام من زۆر گیرۆده‌ت بووم
هه‌موو شتێك لە نیگای مندا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دەنواند
ده‌تگوت له‌ودیو ئه‌و تهپكهوه
وڵاتی فوارهكان باڵابەرزەکان ده‌ستپێده‌كا
ئاوایە “یوانا ماریا”
ئه‌وبه‌ری ئه‌و ته‌پكه پاکە
سه‌ره‌تای نیشتمانی فوارهكان بوو
ئێمه‌ش قه‌ت نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌و خاكه
۹
ئه‌و كۆڵانانهشم خۆش ده‌وێ “یوانا ماریا”
كه گوڵ به‌ده‌ست
پێیان دا ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵێ
كووچه‌كانی سه‌ره‌تا پان و هه‌روابوون
به زۆر په‌یكه‌ره‌ی جوانەوە
دواتر كۆڵانه هێمنه‌كان
كه مانگ له نێو ماڵهكانییهوه خه‌ریكی چاوبڕكێ بوو
لەو دیو پەنجەرەکانەوە.
له ته‌نیشت تۆوه هه‌نگاوم هه‌ڵده‌بڕی و
شانهكانمان له‌شه‌ودا
رادهوشاند
چ كووچه و كۆڵان و شه‌و و شەوگارێكی جوان بوو
“یوانا ماریا”
تۆ گوڵت به ده‌سته‌وه بوو و
منیش چاوم لێ نەدەترووکاندی و ده‌مگوت:
تۆ لە تەمەنی شازده ساڵی دای
“یوانا ماریا”
۱۰
ئه‌ستێره‌یه‌كی گەوره‌ی دره‌وشاوه بوو
به هه‌ڵپه‌وه چاومان له چاوانی ده‌بڕی
تۆ كوتت: ره‌نگه ئه‌ستێره‌ی بەختی من بێ
گوتم نا “یوانا ماریا”
ئه‌ستێره‌ی تۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌یه
ئه‌ستێره‌یه‌كی نه‌ناسه
هیچ زیندهوارێ نایبینێ و
هه‌ر من له گشت ئه‌و دونیایه‌دا ده‌زانم چ باسە و
كام ئه‌ستێره‌یه “یوانا ماریا”
۱۱
دواجار پرسیم: “یوانا ماریا”
ئه‌و ئێوارهیهت له بیره
ئه‌وده‌مه‌ی به‌سه‌ری رووت له كۆڵاكهنهكانهوه رادهبردین
گوتت: پاش ئه‌وه هه‌موو شتێكم له بیره
ئه‌و رۆژه بارانێکی بە لێزمە دایدابوو
ئەرێ “یوانا ماریا”
ئه‌و رۆژه بارانێكی بە خوڕ باریبوو
ئێمه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ لە یەکتری ههڵدهبڕاین
ئه‌و رۆژەم هه‌ر له بیرم ماوه و
ره‌نگه تازه قه‌ت قه‌تم لە بیر نەچێتەوە ئەو کاتە
۱۲
هێندێ ئێواره‌ش “یوانا ماریا”
بێ جووڵه رووبه‌ڕووت راده‌وه‌ستام و
چاوم له چاوانت ده‌بڕی
گه‌ڵێك جوان بووی “یوانا ماریا”
جوان بووی جوان “یوانا ماریا”
له چه‌شنی پاپۆڕێكی بایه‌وانی تازه ده‌ركه‌وتوو
له دووره ده‌ستی دوورگه نهناسیاوهكانهوه
جوان بووی جوان “یوانا ماریا”
منیش چاوم لێده‌كردی و مه‌ستی تۆ بووم
به وێنەی پاپۆڕێکی بایه‌وانی
كه تۆی به‌ره‌و ده‌ریاكان ده‌برد و
وهسهمای ده‌خستی
كه تۆی ده‌برد
هه‌تاكوو ئه‌وپه‌ڕی دونیا
ئاوا بوو
“یوانا ماریا”
۱۳
ئه‌و پاییزه “یوانا ماریا”
خهمینترین ئێوارانی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆم ژیام
ئێوارانێك كه مژێكی تووڕه خۆی ده‌خزانده شاره‌وه
كاته‌كان هه‌تا به‌یانی به خاوی رادهبردن
منیش دڵم بۆت ته‌نگ ده‌بوو “یوانا ماریا”
ئه‌و ئێوارانه‌ی دڵتەنگت دەبووم
وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌خه‌ودا دڵته‌نگی مانگ ده‌بن و
ده‌ڕۆن بەرەو یارەوە
به‌ڵام تۆ هه‌میشه له به‌رێكی دیكه بووی
كاته‌كان هه‌تا به‌یانی به خاوی رابردن و
مژ به تووڕه‌یی دهخزایە ناو شاره‌وه
ئێوارانێك دڵتەنگت دەبووم “یوانا ماریا”
١٤
هێندێ شه‌وبوو “یوانا ماریا”
به‌رده‌وام بە بیری تۆوە خەیاڵم دادەگیرسا
رووت و ته‌نیا
له ژێر دره‌وشانه‌وه‌ی پڕ له ژانی مانگ
كه له ئاسمانه‌وە
دڵۆپ دڵۆپ خوێنی ده‌مژیم و
به‌ربه‌یان به‌رۆكی به‌رده‌دام
بە زەردی و رەنگ بزرکاو
به باڵای رۆژدا ههڵدهزنام
دەڵێی له قووڵایی ئوقیانووسهكانهوه
تێت ده‌ڕوانیم و ده‌تكوت:
ره‌نگت بەڕوەوە نه‌ماوه
ئه‌یچۆن ““یوانا ماریا””ره‌نگم په‌ڕیبوو
هه‌ر جارێك بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه و لە دوێنێ
ره‌نگم بهڕوەوە نامێنێ
به درێژایی ته‌مه‌نم
۱۵
به‌ربه‌یانی وابوو “یوانا ماریا”
له‌خه‌وت ههڵتدهستاندم
وه‌ك ئه‌و تیشكه‌ی به‌ره‌و لام په‌لی ده‌هاویشت
به‌یانی وابوو “یوانا ماریا”
دوو خۆر له دونیا هه‌ڵده‌هات
له‌و سەرەتای رۆژانەدا
چاوم له چاوی ژین ده‌بڕی
قژه‌كانم ده‌دا ده‌ست با
به‌ربه‌یانی وابوو له‌واندا
گوڵه‌كان له بەر جوانیی ده‌دره‌وشانه‌وه
ئه‌و به‌یانانه‌ی دوو خۆر به رووی دونیادا دەشنانەوە
تۆ له مندا خۆ‌یا ده‌بووی “یوانا ماریا”
له خوێنم دا
ئه‌و خۆره‌تاوه به تین و لاوه
كه له خه‌و رایدەچڵەکاندم
راست ئه‌و كاته‌ش كه چاوەکانم هەڵدێنا
بیرم له تۆ ده‌كرده‌وه و
جگه لە تۆ له‌و دونیایه
كه‌سی دیم بەدی نەدەکرد
۱۶
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌وره‌كان
ته‌ڕ به سه‌ر له‌شی خاكدا ده‌كێشران
قه‌ت قه‌ت دووپات نابنه‌وه “یوانا ماریا”
قه‌ت قه‌ت دووپات نابێته‌وه
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی خهمینتر له هه‌میشه
له بارخانه‌ی به‌ستێنێكدا راوه‌ستابووم
ئه‌و ده‌مه‌ی كه تۆ بۆ ئه‌به‌د
بارگه و بنه‌ت ده‌پێچاوه
قه‌ت قه‌ت دووپات نابێته‌وه
ئەو شه‌وه‌ی ناوتم به تیشك
له‌سه‌ر دوندی دهكهلهكان نووسی
ئه‌و نوورانهی په‌یتا په‌یتا هه‌ڵده‌بن و دهكووژێنهوه
به‌ڵام ناوت له تاریكی‌دا كۆچی كرد
له ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی دی
له ئاسمانێكه‌وه بۆ ئاسمانێكی تر دەڕوا
به شێوه‌یه‌ك كه له‌مه‌ودوا
من له‌سه‌ر دوندی دهكهلهكان نووسیم
به‌و نوورانهی كه هه‌ڵده‌بن و دهكووژێنهوه
دهكووژێنهوه و هه‌ڵده‌بن
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌و بێسنووری دونیادا
ناوت وێڕای خۆیان ده‌به‌ن
۱۷
“ئه‌وڕۆش ده‌ریاكان ئێمە به‌ره‌و دوورەدەستەکان ده‌به‌ن”
ئێمه تازه به‌یانیباشمان به یه‌كتری گوتووه “یوانا ماریا”
كاتێك دوای شه‌وانی بێكۆتای ته‌نیایی
یه‌كمان له زه‌رده‌په‌ڕدا دیته‌وه
ژیانیش تا لێوه‌کانمان هه‌ڵده‌كشا
تاڵ و خه‌مین
ئێمه ئێستاكه بووینه‌ته دوو پاپۆڕی بایه‌وانی
یوانا ماریا
كه دوای شه‌وانێكی زۆری سه‌فه‌ر
كاتی به‌یانیی چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێ و
له‌به‌رزایی شه‌پۆلی روو له كۆتایی
سڵاو له یه‌كتری ده‌كه‌ن
ئه‌وڕۆش ده‌ریاكان ئێمه به‌ره‌و دوورەدەستەکان ده‌به‌ن.