داڵێک داڵێکی خوارد لە سەرانداڵانێک | سینا شاموحەمەدی | لاونووس | شێعر

سینا شاموحەمەدی

.
یەکەم جار
لە ناو تراوی ئەم خوێنە
تراویلکەی خەیاڵێکی ون بووی
خۆمم مەلێ کرد.
تۆ بوویت
یانە خۆم؟
من بووم لە تۆدا
یا تۆ لە منا؟
نا
نا
یەک بووین لە خوێنا
کە شێتانە
تراویلکەمان بەرەوپشت
مەلێ دەکرد؛
کە شەڕابی 
ئەم خ/وێنە مان
مەستانە
سووڕ دا و
گێژانە
نوقم بووین.
نوقم بوون
داڵانێکە بوومەلێڵ
دیواری
پەڕ لە داڵ
بە هەر وشەیەک
داڵێک داڵێکی دەپچری و
بەشێکمان لێک دادەپچڕا.
هەڵاتین
لە ئەم داڵان بۆ  ئەویتر
لە ئەویتر بۆ ئەویترێکی گەورە
ئێرە هەر داڵانە و
داڵە داڵ دەپچرێ و
ئێمە لە یەک… ؛
داڵان
سووزمانییەکە لێکی کردین.
هاورامان کرد
دیتمان داڵێک داڵێکی خوارد لە سەرانداڵانێک
بە سرتە گوتیان
شێت بوون و
7شەو و 7ساڵ
وەک گۆزەی سەرەوژێر
دا دەبارییە هەناومانەوە
نوشتە.
ئێمە پڕۆمێتە نین و
ئەم داڵانە هەموو ڕۆژێ 
پێستمان دەپچڕن بۆ
شاڵێ موتفەڕک.
تۆ لە دیوار دەکێشی
دوو دڵادار
بە زمانیانەوە
وەک بی، شۆر
من لە دیوار هەڵدەبەستم
هەڵبەستێک بێ وشە 
تا
داڵێک داڵێک نەخوات لە سەرانداڵانێک و
ئەم داڵانانە داڕمێن لە خۆ/وێنەیەکیتردا.

پیشاندانی زۆرتر

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا