دوو شێعری پەرویز زەبیح غوڵامی

پەرویز زەبیح غوڵامی

.

کراسۆلا

بە زۆرەملێ شینم
سێبەری گیای ماندووم
لە چیمەنی چیمەنتۆدا.
ھەتاو لە سەرمدا بەرد دەشکێنێ.
سیگارم نیە
بەڵام دایدەگیرسێنم و
بیر لە تۆ دەکەمەوە
کە پەنجەرەت نیە
بەڵام دەیکەیتەوە و
دەگریت.
تەنانەت مردووان نازانن
تەنیایی باڵندەیەکە
کە کلکی لە دەمی رابردوودا بە جێماوە!
مردووان تەنانەت…!

.

باوێشک

باوێشک ده‌ده‌م.
کۆتره‌ کوێره‌ که‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م باوێشک ده‌دات.
ئه‌و پیاوه‌کوێره‌ی کۆتره‌که‌ رێقنه‌ ده کاته‌ سه‌رشه‌پقه‌که‌ی و ‌سه‌رهه‌ڵده‌بڕێ باوێشک ده‌دات.
شۆفێره‌ ته‌کسییه‌کوێره‌که‌ به‌و پیاوه‌ پێده‌‌که‌نێ و باوێشک ده‌دات.
تۆ چه‌مه‌دانه‌که‌ت ده‌خه‌یته‌ نێو ته‌کسییه‌که‌و باوێشک ده‌ده‌یت.
ده‌رۆیت ورێبواره‌ کوێره‌کان باوێشک ده‌ده‌ن.
ده‌رۆیت و قاچاخچیه‌ کوێره‌کان باوێشک ده‌ده‌ن.
ده‌رۆیت و سه‌گوانه‌کوێره‌کانی سه‌رسنوور باوێشک ده‌ده‌ن.
ده‌ڕۆیت و…

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا