سێ شێعری شاعیری لاو؛ ئیدریس بەردنووس

ئیدریس بەردنووس

.

١.

خەون ئەبینم
باڵات تکاوەتە چاومەوە
قژت کاتەکان ئەشکێنن
و
ساماڵ تۆپێکە لە سینگتا
پەنجەکانت لانکەی وشەکانمن
هەورێک چاومە
تۆ قاشێکی لە چاوما
ڕوون ئەبریسکێیتەوە
منێک لەسەر دیوارەکە سەما دەکات
باڵاتم مەستە و لاقت تێکڵاوی پەنجەکانمەو
شەوێکە لە خەوما قژت
پەلکەی ئاوێنەکە گوڵیان داوە
بەهار لە چاوتەوە دەست پێدەکا و
من بوومەتە باخێ هەنار…

٢.

ئەلـف لام
باڵاتە شـکاوە بە ڕوومدا
هەزار لەت لە تۆ
لە چاوەکانـمایە
پـەنجەت ئەلەرزن و من
بێ تاقەتە ڕام
بێ.
دڵتەنـگیم لە لاپەڕەی چاوەکانتا ڕەش ئەکەمەوە
بەڵام
ئاخۆ بۆ شاعرێـک مـرد…!؟

٣.

“چ” ساردە لە چۆنیتا
تۆ نی نا
ڕەق هەڵاتن خولیاکانم
!بۆت دێم هار
بتخۆم بۆخۆم یان بۆت لەشەختەی پاییزی وشەکاندا
بەگژی کامە هەناسەتدا بچم تا بۆنی تاسە نەدەی؟
لە چۆڵیتا خول ئەخۆم ئەخۆم ئەخۆمەوە خۆم
خۆم خۆم تۆی هەر بی
بێم بۆت هار؟
بەشم بادەی بادەو دەدوانزەیە بە جووتەوە
بارانیش بێت تۆ هەر ناییت
جا نیت
جا “چ” ساردە لە چۆڵیتا
“چ” ساردە لە چۆنیتا.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا