ناونیشانی سۆزانییه‌کان ناشێ له‌ گیرفانی مه‌لا! | ئیبراهیم ئەحمەدینیا

ئیبراهیم ئەحمەدینیا

ته‌وراته‌کان بارمته‌ی کووپه‌ی شه‌راب
کامه‌ ئاسانسۆر تا نهۆمی بێهووده‌یی؟
دره‌ختێ نیشان بده‌ن
به‌ یه‌که‌م گه‌ڵاوه‌ نه‌فرۆشرابێ
به‌ کۆمپانیای تابووت!
تۆرا تریفه‌ له‌ زه‌ریاچه‌ و
رشایه‌وه‌ به‌راز به‌ به‌رماڵا!
ده‌مانچه‌که‌م ئه‌ده‌مه‌ له‌ته‌ نانێ
له‌ بارانا بیخووسێنم
بۆ پیره‌ژن و سه‌گه‌ بێ دیانه‌کان
بیجاوم وه‌سیه‌تی باپیرم
بمکاته‌ زێوانی « هاجه‌ره‌ خاتوون»!
له‌وپه‌ڕی که‌رامه‌تی دۆلار
رێگا له‌ ناکاو بوونه‌ دووان
راسته‌که‌یان به‌ره‌و ته‌مومژی مه‌له‌کووت
ئه‌ویان روو له‌ بەندەری سۆزانیه‌کان
له‌ ئه‌شکه‌وتێ ده‌گه‌رام
مه‌سیح بڵێ بێتاوانه‌ دایکم و
بێنن چوار دانه‌ زه‌یتوون!
مه‌گه‌ر لافاوێ له‌ زه‌مزه‌م
خه‌ونه‌کان راماڵێ
ئاشکرا رێکلامی خیانه‌ت
گیرۆده‌ن
به‌ شێڕپه‌نجه‌ی حه‌قیقه‌ت!

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا