ئەگەر مان لێمگەڕێت!
سەردار حەسەنی
.
درێژتر له چه‌رخی چه‌وته‌که‌ی به‌خته / که‌م
سووڕی به‌رده‌وامی سه‌رێکه
نهوێست و نه‌سره‌وت و شه‌یدایی
له په‌نجه‌ی باران و سروودی هه‌واوه
تا تکه‌ی فرمێسکی کۆڵانێک ئاگادار
له چۆڕی سوور و سوورۆبووی تووڕه‌ی خوێن
که ده‌ڕوات تا ده‌گاته کاروانی ڕوونی ئاو
تا دواین قسه‌ی با
هه‌زاران هاواری تۆراوم پێیه بۆت
ئه‌گه‌ر مان لێم گه‌ڕێت
به‌فریشم شایه‌دن که ڕێچکه‌ی ئاو ده‌بوو
هه‌ناوی کۆڵانان بپێوێ و
چاوانی بارانیش ته‌ڕ نه‌بن
په‌نجه‌ره له خۆفی تۆفێکدا نه‌بێته ڕێگری هه‌تاو و هه‌وا و ڕۆژ
ئاوازی شهوبۆکهی کۆڵانان تا سه‌ری سه‌ودایی ئاشقان و که‌له‌لای قه‌راخ شار بپێوێ و که‌س نه‌بێ
پشکنین بۆ ڕازی با بکات
له جۆش و خرۆشی پاساری و هاتنه‌وه‌ی
سه‌رمه‌ستی گاوانی و
چوار وه‌رزه به‌هاری دره‌خت و
بریقه و تریقه و بزه‌ی لێوی زنه
هه‌زاران چیرۆکی کوژراوم پێیه بۆت
ئه‌گه‌ر مان لێم گه‌ڕێت
شکانی هه‌یبه‌تی درنج و تاریکی
به ده‌ستی چرای نێو ڕێزێک سه‌ر
هاتنه‌وه‌ی هێمنیی بۆ چاوی ته‌ڕی شار
له قاقاو که‌نینی بێ باکی مناڵ و
ڕێچکه‌که‌ی هێمنی پێکه‌نین به ناخی هه‌ژاردا
له موژده‌ی گوڵاڵه‌ی سه‌ر سینگی هه‌زاران به‌هاری خۆ / به‌خش
له شێعری بێداری بڕبڕه‌ی کازیوه و
فڕین و لێدانی شه‌قه‌ی شا / باڵه‌کانی
ده‌مه‌و ڕۆژ
هه‌زاران داستانم پێیه بۆت
ئه‌گه‌ر مان لێم گه‌ڕێت
بروسکه‌ی هه‌وره‌کان له فرمێسک ده‌دوێن و
سهراسێی چراکان له ده‌ستی یارمه‌تیی شه‌وه‌زه‌نگ
لێڵاوێک ده‌چێته ڕۆحی ئاو
که هه‌تاو قه‌ره بێت
له ڕازی ژاکانی کراسی گوڵباخی و
کۆچی با
له ڕه‌وی کۆتر و کێوی بوون به فیتی خنکانی هه‌ناسه‌ی هێلانه
له زاری شه‌قامی دڵ به خوێن
گریانی دره‌ختی پیاده‌ڕه‌و
له سینگی دا / دڕاوی
هه‌زاران دایکه‌وه
به ده‌ستی گڕووی ڕه‌ش
له چاوی ته‌قیوی تووڕه‌یی و بێباکیی
هه‌زاران لافاوم پێیه بۆت
ئه‌گه‌ر مان لێمگهڕێت