لە دەرکی دیوانی عەرشێکدا
سەردار حەسەنی
.
له ده‌رکی دیوانی عهرشێکدا
که به‌خشی به دیوار جه‌سته‌ی شار
چوار مێ / خی خۆر و خه‌ون
سه‌وڵێکی دووری کۆن که جه‌سته‌ی ئاو ده‌بڕێ تا سینگی سووری ڕۆژ
سه‌رابێک که ده‌ریا ده‌فرۆشێ به چاوی په‌نجه‌ره
ده‌ستی با که ده‌یکات په‌ت / په‌تی
به ده‌وری ده‌واری مێژووی که‌ل
ده‌س / ره‌وێ ده‌می شۆڕهبییهکهی سه‌ره‌تای کۆڵانێ
له ڕازی ئه‌و سه‌ره‌ی ده‌پێوێ هه‌ناوی ڕه‌شی شار
به ڕیزێک له ڕێچکه‌ی چراوه
ده‌یبینت حه‌وسه‌ڵه‌ی دارهتێل
که له‌نگه‌ر ڕاده‌گرێ بۆ نوور و به‌یانی
به‌سته‌ڵه‌ک په‌نجه‌کان ده‌هێنێ تا ته‌نیشت ئاگرێک دوور و دوور
که گه‌رمی ببه‌خشێ به گیانی ڕچاوی ئه‌و نیگای، که تا سه‌ر ترۆپکی بریقه و کلیله
ده‌چێت و
دوورترین پرشه‌ی با
ده‌هێنێ بۆ کوڵمی گه‌شی شار
به ڕۆحی ڕچاوی جاده‌دا
خه‌ونێک گه‌رم تا ترۆپک ده‌نێرێ
که ده‌ستی خۆر بگرێ و
تا سینگی نهرمانیی ناوه‌ندی گه‌ڕه‌کێک ته‌ریکی بهێنێ
که کانی بنووسێت له خولیای کێلگه‌دا و
شه‌و له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری دوورترین ئه‌شکه‌وتی یاخیدا خه‌ت بدات
باوه‌شی په‌نجه‌ره به گوڵ بگرێت و
ئه‌ستێران بدووری به میچی شاره‌وه
له خوڕه‌ی ژین بدوێ له پێچی ده‌ماردا
له‌م ساتی وه‌ستانی گ شتێکدا
ڕه‌وتێکی نازداری به‌ره‌و هه‌ور
هیجره‌تێک به ڕچه‌ی چرادا
گرتنی ده‌سته وردیله‌کانی ئه‌ڤینێ
نیشتنه‌وه‌ی کۆتره‌کان به لێوار لهوێچی هێمنیی و دانه‌وه
له چاوی شهوقنی به‌رزییه‌وه
ئه‌نتێنی ڕووناکی
جووڵه‌ی ژین پێشکه‌ش کات
له سێبه‌ر دیوارێک
به تاسه‌ی هاتنه‌وه‌ی پۆل / پۆلی قاقاکان
له ڕازی وانهکانییهوه
ئهلف و بێی به‌رایی ڕه‌شکه‌نه‌ک و
چیرۆکی که‌شیی خاک و
هاتۆچۆی ئاوه‌دانی بپه‌یڤێ
دره‌خت ده‌مێکه هه‌ستی ته‌ڕ له ئاوهخۆرهیدا ون بووه و
پێچ پێچی تاڵاوێک هه‌ڵئه‌مژێ له چاڵی زێرابی شاره‌وه
هه‌وایه‌ک له سینگی هه‌ناسه ون بووه
لێڵاوێک به شووشه‌ی ڕوانیندا ده‌چۆرێ
تا هه‌ته‌ر ده‌کا لێو ، دووره ما/ چی ڕووتی خودایی
تا ته‌زوو ده‌کا له‌ش ، ونه باوه‌شێکی زیندوو
له خه‌ونی وه‌ک مه‌رگی شه‌وه‌زه‌نگ
به زۆری دیازپام
جووڵه‌یه‌ک له خه‌ستیی خوێنێکی خووگرتووی والفارین
له چه‌مکی مرۆڤێ هه‌ڵاتوو و ئاواره
به بایه‌ک زیندووه جه‌سته‌ی شار
که ده‌شنێ له یاڵی ئه‌سپێکی سه‌رکێشدا
بریقه‌ی پاشووی و به‌ردی شاخ
چه‌خماخه‌ی گڕی هه‌ر کوانوویهک
بێته‌وه به‌رایی پێکه‌نین
بێته‌وه زایه‌ڵه‌ی روونی ئاو
بێته‌وه چاوه تۆراوه‌کانی
باران و
ده‌ستی ڕاو
/ نراوی
/کراوی
سپێده