G | حەمید ناسری | شێعر
حەمید ناسری
.
داهاتووی من دوێکە بوو
وتم یا نەموت
دایە کوڕەکەت بوو بە شاعیر
_ڕۆڵە مەسی
سی و سێ تەڵاق باوکم بە ماچێکت شکابێ ئەگەر نەیکەم کردم
وایوە ئاو
یا ئاوێنە
یا ئاو بکەیتە ئاوێنە دا
یا ناو ئاوێنە دا بیبینی ماچت ئەکا
ئەوە ئاوێنە پیاوە ئەنا
کێ بە قەد ئاوێنە جوانی دیوە
کێ بە قەد ئاوێنە دەمی قورسە
ئەنا
من ئەشیا لە تەبەقەی ناوەڕاستی لەشتا خۆم خاک بکردایە
من هەر دوێکە مردم
عانێ سووری دەوری G کاڵەو بوو
بوو بە ئاوی و…
بێسن
وایوە ئاو بیکەیتە ئاگرا
بیکەیتە پیاوەتی کوڕێکا
لێویشی زەکەر بێ
من لە دوێکەو شێعر ئەنووسم
زەین و زار و زەکەرم هەر تۆیی
من لە دوێکە و ئەوەنە شێعرم نووسی لە چاو دایکم کەوتم
_ڕۆڵە مەسی
بە سی و سێ جزمی قورعان مەگەر خوا بە قەد ئاوێنە پیاو بێ با ئەم قەسەممە بکەفێ
خوا لە بەر ئاوێنەوە تۆی خولقاند
من هەر دوێکە مردم ڕێک ۹:۱۰ دەقەی شەو
هەناسەی دەستەکانیم ئەژمارد
پێڵاوەکانی لەم لای ۹وە
هەناسەی دەستەکانی لە ۹ لای دا بوو
لە چاویا
تا بێخ دایکی دیار بوو
بە ئاو و ئاوێنەشەوە دانەپوشرا
لە ئەو چارشێوەی وا لە” پەهلەویا ” دایانە دەم باوە
تا باوک سالاری دوو دەقە یی بن پێخەف
تا ئەو ویترینانەی پڕ بوون لە هیچ
تا سی و سێ تەڵاق شووەکەی لە سەر سی و سێ پیاوی لە بیر نەکراو وا باوکیشم خستی
تا
Made in islamic republic of iran
“ساعت ۹ شد ها”
سووری دەوری Gـەکە کاڵەو بوو
بوو بە ئاوی و
“همکف، خوش آمدید”