هەتاو بم بمرم لە سینەتا | شوعەیب میرزایی | شێعر
شوعەیب میرزایی
هەتاو بم بمرم لە سینەتا
جادە بم چۆڵ و سێبەر
لە سنەتا بەفر ببارێت
لە سنەتا هاوین خۆی کوشتبێت
بڵێی:
ئێوارە باش
هاتووم سەرێ جادە بدەم
هاتووم هەتاو خۆی نەکاتە ملم
هاتووم تەنیایی نەڵێ؛ کەس مردووە.
مشتێ هەتاوت لە سینەتا هەمار کردووە و
خەریکی
چەرمگی بەفر و چۆڵی تەنیایی تەماشا ئەکەی
ئەڵێی:
جادەش جادەی قەیم
ئەتتوانی
چۆڵیشی؛ تیا ماچ کەیت
ئەتتوانی بەفر پژنیتە سەر هەتاوا
ئەتتوانی …
بڕێ جار ئەبێ
تەنیا رابردوو هەمار بکەی
بڕێ جار ئەبێ
بەفر بیت و چەرمگیت تیا ببارێت
جادە بیت چۆڵ و بێدەنگ.