سێ کورتەشێعر

شوعەیب میرزایی

.

(من) که بیت تازه ئەزانیت                             

ئە و دیوی هیچ      شێتخانەیەک

                        مەدرەسەیەکە

قاڵاوەکان مەشقەکانت ئیمزا ئەکەن

بەسەر مەلافەی چ شەوێکەوە

سێ چرکە خوێن پەیدا ناکەی

پاسەوانەکان گەرووم ئەناسن

تخ

 تەقە لە درەختێکی تەنیا مەکە

گەرووم؟

پڕە لە بێژنگ و

بێ ژنیم پڕە لە  پێخەف

شێتخانە مەدرەسەیێکە

فێر ئەبی                      حەب

لەچەن  رەنگ حەب بنووسی 

                               فۆکۆ نەیوت                         یا  نەیزانی

پشیلەیێ  شەوی بە  سەرا بێتەوە

مەشقی هیچ قاڵاوێ ئیمزا ناکا  

کە ئەگات

یانێ دێت

بەپەلە لەسەر موبلێکی عەوەزی دائەنیشێ

حەبێکی عەوەزی هەڵئەخات

ئەڵێ :

تەواوی ئێوارەکان پڕن لەعەوەزیگەلێ کەلەسەر موبل دائەنیشن

پیاوی عەوەزی         خیابانی عەوەزی تر

کە ئەگات

بەپەلە

خۆم عەوەز ئەکەم وئەدەمە دەر   لە ئێوارە

ئەڵێ :

چ خۆشە ئێوارەکان  موبلەکان   پیاوەکان

                                             بگۆڕین 

درۆ درۆ تەماشا ئەکەین

درۆ درۆ لباس لەبەر ئەکەین

درۆ درۆ لە سەفی بەنزین و نان و ئاو و هەوا و بازاڕا  ئەوەستین

                                     هاوار ئەکەین

درۆ درۆ بۆ یەکتر تەلەفون ئەکەین

درۆ درۆ ئارەق ئەخۆین، ئەگرین، مەس ئەکەین

درۆ درۆ پارە ئەژمێرین       ئەمانژمێرن

درۆ درۆ ئاشق ئەبین

درۆ درۆ ماچ ئەکەین        ماچ ئەکرێین

درۆ درۆ یەکتر بۆ ماڵ ئەبەینەوە

درۆ درۆ پێست لە سەر پێست لەتر ئەدەین             

                                  ئەڕمین   ئەمرین

 درۆ درۆ 

ژیان درۆیێکی چینییە  هاوڕێ   ئەزانی؟

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا