درە‌نگە‌ مانگ … كاتژمێر ھە‌شتی زایینی

یونس ڕەزایی

.

جە‌ھانی من ئە‌و رۆژە‌ بوو … بە‌ نیگاتە‌وە‌ باڵندە‌
بە‌ ھە‌نگاوتە‌وە‌ نە‌زمێكی دیكە‌ لە‌ شە‌قامە‌كانم

لە‌ نیگات نە‌زمێك دە‌خوازمە‌وە‌ ئە‌ی جیھان
رۆژ درە‌نگ تر لە‌ دوا كاتە‌كانی وێستگە‌یە‌كی میترۆیە‌
كە‌ ناوە‌ختترین ماڵاوایی بێ

رۆژی لە‌ دایك بوونت بووم
ئە‌و دە‌رفە‌تە‌ی مێخە‌كە‌كانت لە‌ تە‌نیاییمدا
پڕ بوون لە‌ سێو

دارە‌كانیشت ئاماژە‌ی پیاسە‌ی مە‌لێك بوون تۆ
ئاوی ھە‌لێك …لە‌ جوانیی كۆتر
كە‌ ئیستعارە‌ بێ لە‌ پیكاسۆ

رۆژی جیھانیت دە‌بمە‌وە‌ لە‌ تە‌ورێز
لە‌ بۆكان
لە‌ ھە‌ولێر

ئە‌و دە‌مە‌ی پێكە‌وە‌ دە‌ریای رە‌شمان دە‌بژارد لە‌ خە‌یاڵی سە‌وڵە‌كان دا
و
لە‌ كلیسە‌یە‌كی دووری تە‌نیا … پیرۆز بوو باڵمان

پیرۆز بووی لە‌ جێھانی تە‌نیاییم
كە‌ ھێندی كلیسە‌كانی دونیا … چۆڵتر

ئە‌و رۆژە‌ی من بووی لە‌ جیھان
كە‌ ژنێكی پیرۆزە‌

بۆكان
٨ی مانگێكی گیراو
ساڵێكی بە‌رە‌ بە‌رە‌ بە‌فر

بزە‌یە‌كی واش بایە‌گانی دە‌كرێ ـ ـ ـ لە‌ كۆتایی ئە‌و شێعرە‌دا ـ ـ ـ تادرە‌نگ.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا