ئەو دێوت ئەسپ بێت… | شوعەیب میرزایی | شێعر
شوعەیب میرزایی
ئەو دێوت ئەسپ بێت و
یاڵەکانت بە ناو سنگما هەڵرێژیت
من دانیشتبێتم و
بۆ سپیایی و دیوار گریابێتم.
بۆ ئەوەی ; دەستم بە خەیاڵی رەشت ناگات.
(مشتێ گەنم بام/ زەرد و نمەک بام/ کۆتر خان سەیی /کۆڵان وەتەن بام.)
مشتێ ئاوم لێ ماوە و کۆتر خانێکی خاڵی .
ئەو دێوت ئەسپ بوو
شەکەت و زەخمی
شەڕ بوویت و لە قونستەنتەنییە هاتبوویتەوه
من دانیشتبووم و
تیماری تاران و تەنیاییم ئەکرد
(مشتێ خوێن بام/تاڵ وخەمین بام/ تەون و تەنیایی/ تانەی هاوین بام).
ئەو دێوەکەت لە من کردووە و
من دانیشتووم
تیماری دیوار و سپیایی ئەکەم
جلەکانت دائەکەنی
مشتێ سووتیاگی ئەخەیتە بەر من و ئەسپ
ئەڵێی فەرموو:
پیاو کوژ پیاو مژ
(مشتێ پەنجە بام / گەنم و هاوین بام / دێوان دێو خەریک / پیاو مژین بام)
بژی و بەردەوام کاشوعەیب
سپاس بۆ هاوچەرخ
رێز و حورمەت حەمید عەزیز