هەناسە دەدەی
ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
.
ھەناسە دەدەی
ئەم ھەموو ساڵە لەگەڵتا ھەناسە دەدا
ھە ناس کە ھە ناس ک ک ک ک
کێ با کێ نەبێ
مەگەر کێ بە کێ ھەیە؟
مەگەر ئەم ھەموو ساڵە من نەبووم تۆیش نەژیاوی؟!
یەخەی من مەگرە مە
من خۆم، ئێوارە و جومعە و پاییز و داشبۆردە سی و سێ ساڵەکەم – کە ئێستا زۆر ساڵییەتی-
و خێڵی خەم و خەیاڵ و خەون و خەفەت و خێــــــــــ…
لە خێ گەڕێ
لە کێ گەڕێ
وەرە فریام کەوە
بێکەس کوژیان کردم.