گوللـە، ژنێكە لە تەنیایی دەترسێ!
قادر نیازی
.
گولـلە ژنێكە لە تەنیایی دەترسێ
کڵاو بە منەوە دەستی پێكرد تا ژنێك لە مندا مناڵتر بێتەوە… نوقتە سەری بێ کڵاو
ئێستا نیشتمان لە كۆڵان دا پێخواس پیاسە دەكا و
من هەناسەیەكم لە پشت مومەییزێكدا بێمەعنا…
مردنێك بە ئێستا قەرزدارم تااااااااااا…
[ شتێك بڵێ: لە هەوەسی گوڵ بەرۆك ]دەستت خۆشی بێ یا؟!
ئەم ڕۆژانە زۆر شەهیدم بە دەرەک /بێخیاڵی دەست و وڵات/…
گوللە کە بێدەنگە پاییز بە ژنێكەوە جێ ماوە
نیشتمان تاوانە کە تۆ نەتویست كڵاوت بم، ئاوام
ڕۆمانتیكم و بە جەهەننەم ــ دادەبارێم بە سەر خۆر دا
مەرگێك بە هیچ كاتی تۆش قەرزدارم…
گوللـە بە دوامدا وەیلانە
هەندەسە بێگانە لە ترس و مەرج ئەوەیە شەهیدم
پڕ لە تاسە و سەری وێران…
نیشتمان ڕەشنووسی وڵاتێكە لە مەدرەسەدا جێما
دەبێ شەهید پاكنووس بكەم کە ڕادیۆ لە خوێنمدا بترەکێ ئێرە دەنگی نوقتەکانە بە کاتی کورد
/خاکی بەر پێی کڵاو بەسەرێکی وردم/ وەکوو هەڵگورد
سنوور لە ڕەوایەتم دا ناگا بە پەرچەم بینووسم
لە هەر ڕەوایەتێك بگەڕێمەوە كورتییەك بە ژوورەكەمدا ڕادەكا..
من بە هەر كوێی نەقشەدا بڕۆم پێخواسم
درەخت لە ئەنگۆستی تۆدا ئەگەر بشكێ دیكتاتۆرە…. لە دەرەوەی ژێئۆمەرگی ئەو شێعرەدا
من بە هەموو پاڕكەكانی مانگ دەزانم خاک بەسەری مێریخ ماسی هاوتەریبی زەوی لەبەرم کە / هەڵگورد قوڕ دەپێوێ/
ئێستا ناگریم و زەویش دە کڵاوەکەم دا ناسوڕێ…
ڕۆژێک بكێشەوە لە چاوت دا هەڵات بێ…
گوللـە مناڵێكی گرینۆكە
ئەوەندە لە دەستی هەڵاتم چۆنی بمرم دینی ئاوم
دین ئەوەیە کەس نەی با خۆی بشوا ئاو …. بمبا ی
وەرگێڕدراوی هیچ مەرگێك نیم
جار جار مەرحەبا ئەی شەهید
کە لە بەختم حەجمێكی بێگاڕانتی بووی
مەپرسە بێزارم
لە دوعای پاڕك كە پەڕانتێزی زەوییە و بە سەرمدا داسەپاوە
چاوم پڕە لە لۆژیكی دایرە و مەعنا بە ڕەشنووسەوە ڕادەكا
كورد دەسپێكی نەقشەیە نیمە
[ دەكرێ بۆ ئەوەی مردن خۆی لە نیشتمانەكان نەسوێ، نوقتە سەرخەت ]:
نیشتمان درەختێکە لە دەست و “پەست” ەوە ڕاکردوو
من بە هەموو پاڕكەكانی ژن ــ زەهرەمار ــ
سەراسەر كە هەوەس بم و كۆڵان وەشوێنم بكەوێ
ڕەعنا و مەعنا تێپەڕی مەرگێكن بەراوپشت دەمندا دەنووی؟ نەخشە سەری كورد؛!
[ خوایە وەتەن واووا كەی ]بۆ هەندەسە دەگریم وەک ئەشکەوت بۆ ددان..
شەهید لە چاومدا تەفرەیە
ئیست! ئێرە سنووری خوێنە و کە پۆلیس بی
نەقشە کوردی لێدەڕژێ…
شەهید تەفرەیە پڕ بە نەقشە و كوردی سەر خەت…
گوللـە ژنێکە حەز بە تەنیایی دەکا… وەکوو نیشتمان بە کڵاو.