دەف | ڕەزا بەراهەنی | ساماڵ ئەحمەدی | ئەدەبی جیهان
ڕه‌زا به‌راهه‌نی
وەرگێڕانی: ساماڵ ئەحمەدی
دەف
ده‌فه لێده! لێده! که ده‌فین له به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه، شه‌وی ده‌فه‌مانگان،
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە، لە هەورەگرمەیەکدا، که دێ.
ئه‌رێ، بده‌فه! دره‌وشانه‌وه‌ی هاوار له ڕووداوەیلی شیریندا،
ده‌فینێکه دەخوازێ فەرهاد
ده‌ف بده‌فە! که هەورەگرمەی دادێ له هه‌قیقه‌تی ئه‌و دایره‌وه دەلرفێ،
لرفاوە و، هه‌ر لرفاوتر بێ!
ده‌ف له ده‌فی تێکەوەتەنراو و، مژ له مژی ڕه‌ویودا، تۆخودا بده‌فه!
به ده‌فه‌ی ڕۆحی ئاسمان، به ده‌فه‌ی ڕۆحی من بده‌فه!
شه‌و، لەمەولا بێده‌نگی نابینێ
من، دوای ئه‌م شه‌وی زریانه
تا سه‌دهه‌زار ساڵ نانووم
شه‌و بده‌فه! دهفینی سه‌دان هه‌زار ده‌فه!
مانگه‌شه‌و بژه‌نه به ڕۆحی منه‌وه!
ده‌ست له ده‌فه‌که‌ی خۆت هه‌ڵمه‌گره
سوێندت ده‌ده‌م به چێژی ئه‌م ساته،
ده‌ست له ده‌فه‌که‌ی خۆت هه‌ڵمه‌گره!
ئه‌ی کوردەکەی ڕۆح!
قژ درێژ!
چاو قیچ!
ئه‌برۆ کێشراو به‌ره‌و مۆجزاتان، پەرژینی هەوەس!
خه‌شخاشکه چاو!
خۆرین لێو!
دزی هه‌زار ئاگر، ئه‌ی قاف!
ئه‌ی قاقای توانه‌وه‌ی مس له یاوی زێڕدا!
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌فه‌ی ته‌ندووری جه‌سته‌م بده‌فه!
ده‌ست له ده‌فه‌که‌ی خۆت هه‌ڵمگره!
ههسارهیلی ده‌فه
له باخه‌کانی چلچلهدا ده‌کوتن
دهفدهفدەدەفدەدەف
له‌م پێنووسەڕا
وه‌ک له چاوی تۆوە
ده‌تکێ خوێن
دهفدهفدهدەف
ڕای ده‌کرد ژنێک به لێواره‌کانی پۆڵادا
هاواری ده‌کرد:
خودایە خودایە خودایە، تۆ بۆچی ئاسمانی تارانت له‌بیر کردووه؟
ده‌ف، ڕوخساری زێڕینی مانگی پڕی لە ئاسمانەوە به ژنه به‌خشی
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
خۆشه‌ویستم!
ئه‌ی ئاسمان!
ژنە پیاوەکەی گیان!
ڕازی توره‌نج!
خه‌شخاشکه چاو!
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌فه‌ی ته‌ندووری جه‌سته‌م بده‌فه!
ئه‌ی کوردە ڕۆحەکە!
که‌رکووک به په‌لاماری هاواری خۆت بکوته، له کێوی قاف!
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
سیمرخە گیان، بده‌فه! ده‌فه‌ی ئه‌لبورز بده‌فه!
گەنجینەی ڕۆحی بەردان هه‌ستێنه!
ئه‌لبورز ڕاپه‌ڕێنه!
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
گیانی وەبهردبووی باوانی خه‌و ڕاچڵه‌کێنه!
سیمرخە گیان!
بناڵێنه!
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
ده‌ف‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف‌ده‌ده‌ف
دهفدهفدهدهفدهدهفدهدهفدهف
کە بە بیابانە یاقووتییەکاندا
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
ئاگاتان لە من و لە شانەکانی من بێ
ئەی سینگەیلی دەف!
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
ئەنگوستی ئەرخەوان
بە چنگی پڕ لە بۆن و هەنگوێنەوە
دەفدەفدەفەیە
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
من کەنارم
شەپۆلەکان
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
خاکم
سمی ئەسپان
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
ڕۆحە لەمێژینەکەی قەونیە لەژێر خاک‌دا، گڕی گرتووە،
قەونیە بەسەرشانی خاکەوە،
وەکو ئەرخەوان و گوڵاڵە
شنیوە
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
بەسەر قەونیەدا
ئاخ، گەنجۆ!
ئەی ئورمەوی!١
ئەی ڕۆحی هەناسە!
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
بۆ ڕۆحی مەولەوی
بەسەر پێدەشتە دڵخۆشە برژاوەکاندا
تەورێز،
نووسیویەتی شەمس
ئەی ئورمەوی!
ئەی بابلە گەنجەی زمانەیلی سەرەتا!
ڕۆحە لەمێژینەکەی قەونیە لەژێر خاک‌دا، گڕی گرتووە،
قەونیە بەسەرشانی خاکەوە،
وەکو ئەرخەوان و گوڵاڵە
شنیوە
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
بەسەر قەونیەدا
با بە لاپاڵی ”سەبەلان”دا، خۆی لوول دەدا و،
دادەڕژێتە ئەو دەریاچەیەوە،
کە هۆزی ماد لە دەوری سەکنی
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
خۆرێک لە ”سەهەند”ی سەحەرخێزەوە چاو دادەگرێ،
لە لوتکە چاوەڕوانەکانی چیای ماد،
لە ئەڵوەند
زەردەشتی خۆرهەڵاتە کەونەکانمان دەنێودایە
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
بەسەربانی ماڵمانەوە
شیری وشتر
بە بانی نیوەڕۆوە
ترەتری شەراب
بە بەژنی زمانەوە
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
دەریای زەمەقە بە سەربانی ماڵمانەوە
هەڵدەکورمێ
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
لە خاڵی مەبەست
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
دەفدەفدەفەیە
دەفدەفدەفەیە
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
ئاخ، ئەی گەنجۆ! بمهێڵە ماچت کەم!
ئەو گەرووە
شیاوی ماچکردنە
ئەی ئەرخەوان!
ئاخ، ئەی گەنجۆ!
چنگە هەنگوین!
بۆن و هەنگوین!
ماچ شیرین!
ئەی گەروو!
ئەی ئەرخەوان!
دەفەمانگی من بە دەوری دنیادا دەسووڕێ
لەپشت دەفەوە
مانگی پڕ
مانگی پڕ
مانگی پڕ
دەفدەفدەفەیە کە دەکوتێ
ڕۆندک و هەنگوین!
پیاڵەی شەراب!
ئەی تاڤگە!
دەفەمانگی من بە دەوری دنیادا دەسووڕێ
دەفەمانگی من
ژنە پیاوەکەم
لە خاڵی مەبەست!
لە خاڵی مەبەست!
ده‌فه لێده! لێده! که ده‌فین له به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه،
شەوی زەردەشتی خۆرهەڵاتە کەونەکان دەنێو مەدا
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە، لە هەورەگرمەیەکدا، که دێ.
دەفەمانگی من بە دەوری دنیادا دەسووڕێ
دەفەیلی تیشک، خەرمانەی هەسارەیلی سەر
لە ئاسمانی حەپەسانی گەردنەیلەوە
لەسەر شانە شەنگەکانی درەوشانەوەڕا
سەر هەڵدەبەزێ
سەر هەڵدەفڕکێ
سەر
بە دەف دەژەنێ
دەف
بە سەر دەژەنێ
شمشێری دەفدفە کە سەران لەبن هەڵدەبڕێ
سەر دەژەنێ
دەف دەژەنێ
ئاخ، ئەی گەنجۆ!
ئەی ئەرخەوان!
ئەو گەرووە
شیاوی ماچکردنە!
شیرین ماچ!
ئەی سەر ژەنی!
شمشێری دەفدەفە سەران لەبن هەڵدەبڕێ
دەف دەژەنی؟
سەر دەژەنی؟
گەردنکەشەیلی سووری سەر ژێکراو
گەردنکەشەیلی مۆجزات، لە ڕێگەی دوورەوە
پەلکەزێڕینەی حەپەسانی دەفدەفدەفە
کە ژەنین دەبا لەگەڵ خۆی
لەسەر ڕیگەی باــش، هەزاران ئەستێرە
دەفدەفدەفە
کە ژەنین دەچریکێنێ بە هاوار
ئێستەش ئەستێرەکان، سەرلەبەری هەسارەیلی سەر
خزۆکیی شەنگییەک لە شێوەیلی دەف، دەفدەفدەفە کە دەکوتێ،
دەبارێ
دەف مەخمەرێکە بە سیحری خۆی
هەسارەیلی ئاشق و شەیدا دادەشارێ
لەدەورت گەڕێم، هەی دەفە شێتە، هەی دەفە شێتە، دەفدەفە شێتە، هەیییی….
لەدەورت گەڕێم، هەی دەفە شێتە، هەیییی…..
لەدەورت گەڕێم، هەی دەفە شێتە، هەی دەفە شێتە، دەفدەفە شێتە، هەیییی….
هەیییی….
هەیییی….
لەدەورت گەڕێم، هەی دەفە شێتە، هەیییی…..
هەیییی….
گراوییەکەی گیان لە بەهار خەڵتانی منیکە خودایان پرچی خووساوی تۆم بە سینەیدا دەپژێنن و دەمخەوێننئەو ڕۆژەمی کە بە بۆنی شانەکەی تۆ خەو دەمباتەوەگراوییەکەی گیان لە بەهار خەڵتانی منی تۆ شانە بکە!هەڵڵای لە منیمن دەستەکانی تۆم بە ماچ دەنکلاندمن دەستەکانی تۆم لە جیکڵدانمدا دەپەنهاندتۆ لە گەرووی مندا نهێن بوویتۆ ژەمی نهێنی سبەینانی منی ئەودەمەی کە لێرە نیمن چاوەکانیشتم لە جیکڵدانمدا پەنهان کردووەقوربانیم بکەن ئەگەر، هەمووان دەبینن کە تۆ نیگای نهێنی لە زینووی گەروومئاوازی من لە سینەمەوە کە دێ لە جیکڵدانمەوە دەچڕێدەچڕم دەچڕم دەچرم و تۆ چڕینی منیباران کە هەڵدەکا بەرەو چاوانم باران کە هەڵدەکا باران کە هەڵدەکا، تۆ شانە بکە! باران کە هەڵ…من چرکەیەک خۆم لێ ون دەبێ نامبینمئەگەر تۆ من نەبینی من کێم کە ببینم؟ من نیم کە ببینم، نامبینم
پەڕواێز:
١. ئورمەوی: ئورمییەیی، ورمییەیی، خەڵکی ورمێ. مەولەوی ڕۆمی بە حیسامەدینی چەلەبی دەڵێت، بەڕەچەڵەک ئورمەوی؛ حیسامەدین خەڵکی ورمێ بووە و هاندرەی مەولەوی بووە بۆ هۆنینەوەی مەسنەوییەکەی.