دەنگی بێدەنگی
ژنە شاعیری زیمبابڤەیی ئێسەل ئایرین کابواتۆ
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: دالیا ڕەئوف
.
هزرەکانمان گینگڵ دەدەن
نەهامەتیەکانمان ئازایانە بەرگەی
ئەو برینانە دەگرن
کە زۆر قوڵ لە ناو دڵمان شاردراونەتەوە
وامانزانی توانیومانە
نەمانزانی نەماتوانیوە
وامانزانی شێتی بووە
بەڵام شێت بوون لەناو
ئەوەدا بوو کە لێی دەگەڕاین
سەدای بێدەنگیمان
گەیشتە دڵەکانیان
و دەرگای ڕازە تاریکەکانی ئاوەڵاکردین
دەنگمان
بە کپ کراوی
و نەبیستراوی
بوون بە چیە…