پاڵکه‌وتوو ده‌مانچه‌ له‌سه‌ر دیوانه ‌شیعرێکا، نه‌ چاپکراو | ئیبراهیم ئەحمەدینیا | شێعر

ئیبراهیم ئەحمەدینیا

له‌ کۆتایی کۆڵانه‌ بنبه‌سته‌کان
چوومه‌ خوازبێنیی باران
تا ئه‌وپه‌ڕی بێ متمانه‌بوون
هه‌موو شتێ بۆنی خیانه‌ت و ئاژاوه‌
زاوایه‌تیی دایکه‌ هه‌ور
ناچێته‌ ئه‌قڵی هیچ شێتێ
وێران نه‌بێ له‌ شاگردیما
له‌ودیوی په‌نجه‌ره‌که‌
نامه‌حره‌مه‌ پایز به‌ له‌شی داره‌کان
رووت و خه‌واڵوون
پیسه‌ له‌شی رادوێن
به‌ گۆرانی ئیفلیج و هه‌واڵی درۆ
ده‌مانچه‌ راکشاوه‌ له‌ سه‌ر دیوانه‌ شیعر
هێشتا چاپنه‌کراو
نه‌ڕووشاوه‌ کچێنی به‌ تۆمه‌تی سانسۆر و جه‌وهه‌ری لیخن
چه‌ند رۆژه‌ مژم له‌ جگه‌ره‌!
شار لێوانلێوی ئاڵتوون فرۆش و تانجی
خامۆشه‌ ته‌له‌فوونی په‌رویز و چێشتخانه‌کان
برسیم نیه‌ پڕم له‌ خه‌ونی کولێره‌
ئێوه‌ش بێهووده‌
ماتڵی درێژه‌ی ئه‌م شیعره‌ن!

سنه‌ – پایزی ساڵێکی پڕ لە ئاژاوە

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا