زمانی بێدەنگی – سۆران محەمەد / شێعر
سۆران محەمەد
.
چەند کبریتێ لەسەرپێن
بۆ گڕتێبەربوون
لێیان گەڕێن با بنوون
با رووبارەکان
سەفەری سپی خۆیان بکەن
بۆ ئامێزی سەرچاوەکان
تا جۆگەکان
رووگەی خۆیان بدۆزنەوە
تا بتوانن
تارمایی (مۆتە) کان
لە رووبەری کەللـە سەریان
داماڵنەوە
بەردەکان
ئەم ژاوەژاوە بگۆڕن
بە بێدەنگییەکی وەها
خۆڵ گوێی لە هەناسەکانیان بێ
لە لێوارێکی ئاراما
بە دوای کۆکردنەوەی
پارچەکانی تری گیانیان بگەڕێن…
نازانم
رۆژێکی بێزار
شەوێکی بێ ئیرادە
زستانێکی گرینۆك
گوڵێکی خەمبار
لە ژێر رەشماڵی
شیعرێکی کۆچەرییا
چی کۆی کردوونەتەوە؟
یەک کۆمێنت