شەش کورتەشێعر
شوعەیب میرزایی
.
١.
ئەنازەی جەحانم خۆشمی ئەویست و ئەسووتام
خۆی ئەیوت
ئەیوت
تۆ لە ئاسمان پیاوتری
ئەگینا من کۆترخانی تەواوی سنەو ئێوارەکان بووم
ئەنازەی تەواوی ماسیەکان خۆشیم ئەویست و ئەخنکام
خۆم ئەموت
ئەموت
ژن لە ماسی خزترە
ئەگینا ئەو سایەقی تەواوی تارانە خراوەکان بوو.
٢.
ماشینێ کراسە بێ کەسیەکانت بار بکات
سنەوبەرێ خۆی بدا لە کووچەی عەلی چەپ و ئاو هەنار بگرێت
یان درەختێ پەشیمان لە بیمارستان دانیشێت
دوکتری “سەرخۆش خانەکان”
لە منا دەسی بشۆرێت و بڵێ :
ئارەق خۆش
پاییز خۆش
خۆتان خۆش.
٣.
له جاده شه که تتر
ئه م هێڵانه سپی ئه چم تا
/ نه چم/
نازانی
عافیه ت قه وری له کوێ بوو؟
-: له چنار له چنار چی ؟
له چنار پیاوێکیان کێشابوو
د
ا
ر
دار دڵ ره قه
بنووسه دره خت
ئه م رۆژانه جه رسه قیل
کاری هه موومان………….. ئه کا و
قاڵاو له بێکاریا
کڵاو ئه کاتە بەر باران
٤.
دایکم هەنارێکی پاییزی نەتڵیشام “ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ “
وەرە بەردەرکەی _ بیمارستان؟
تیمارستان ؟
شێتی لە ئەشقا گەوزاو لە کوێدا تیمار ئەبێ
مارستان !
بوتڵێ خوێن لە یەخچاڵەکە دەربێنە
دەمارەکانم یەخیان خستووە
شەقی کە
ران بۆ تۆ ئێسقان بۆ من
سەگیش بم
جوزامی شەو سارێژ دەکا
هەنارێ لە ئەشقا گەوزابێ.
٥.
نە بای دەیجووری دیبوو
نە لە باکوورا شەڕ
وەک شارێکی بێ قەورسان
خەریکی مووژگاری پەنجەرەکان بوو
٦.
شەوارە دات بگرێت و جادە گوم بیت
نازڵ بیتە ناوەڕاستی شەوێکی دووکەسیا
بە پێکەنینەوە تێر تێر ئارەقیان بۆ داکەیت و
بە وەسەت و ناوەستیانەوە بڕشیتەوە