دیدار لەگەڵ کۆسار عومەر | چاوپێکەوتن
دیدار لەگەڵ لێکۆڵەر کۆسار عومەر: لەبارەی شیعر و تایبەتتر شیعری کلاسیک
سازدان: بابانی شەن
لەم دیدارەدا باسی تێپەڕاندن یاخود چەقبەستوویی شاعیران لەو کێش و فۆڕمەی شاعیرانی کلاسیک و دوای کلاسیک پێیان دەنووسیمان کردووە و هەروەها سەبارەت بە ڕەگەز لە شیعری کلاسیک‌دا دواوین.
لە پاڵیشیدا کێشەی نەبوونی توێژینەوە و لێکوڵینەوە لەسەر شاعیرانی هاوچەرخ لە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمیەکانمان خستووەتە بەرباس و پرسی بێئاگایی لە ئەدەبی هاوچەرخ و شعری نوێ لە ناوەندەکانی خوێندنمان وروژاندووە.
بابانی شەن:
لە ئەمڕۆدا سەرباری بوونی چەندان شاعیری باش کە بە شێوازی هاوچەرخ(ئازاد) دەنووسن کە خوازیاریی خوێنەری نوێن، دەبینی کۆمەڵێک هەن بەناوەی شیعرەوە لەمڕۆدا بە کێشی پەنجە و عەروز…تاد دەنووسن و دەستهەڵناگرن… هاوکات بێ ناوەڕۆکن و بۆ گۆرانی بێ یان هەر وەک هۆنراوە بڵاو دەبێتەوە بەناوی شیعرەوە، دەپرسم ئەو جۆرە لە نووسین بەناوی شیعرەوە لەکوێی شیعر بە کێشی عەرووز و کێشی پەنجە و لیرک…دا جێی دەبێتەوە؟
کۆسار عومەر:
شیعری باش وه‌ك په‌سن؛ جوانی فۆرم و ناوەڕۆک تێکەڵ دەکات. تایبەتمەندە بە بەکارهێنانی زمانی سه‌روێنه‌يى و وێنەی هونەری داهێنەرانە و ڕیتمێکی هاوئاهەنگ. توانای ورووژاندنی هه‌سته‌كانى هەیە و هانى بیرکردنەوەى ڕه‌خنه‌ييانه‌ده‌دا، به‌م فرۆمه کاریگەريی قووڵی لەسەر خوێنه‌ر ده‌بێت، چونكه ڕەنگدانەوەی فەرهەنگى ئاوه‌زمه‌نديى و ویژدانی شاعیرە. ئه‌م چه‌شنه له‌شيعر به باشى په‌سن ده‌كرێت و بە ڕەسەنایەتی و داهێنەری تایبەتمەندە و خۆی لە لاساییکردنەوە یان جوينه‌وه‌ى وشه ده‌پارێزێت چى له كۆنى كلاسيك و يان نوێ و هاوچه‌رخ.
وه‌ك ديرۆكێك بۆ ئه‌ده‌بى كورديى(شيعر)، هيچ سه‌رده‌مێكى شيعريى(كلاسيك، نوێ، هاوچه‌رخ)مان لێ زياد نييه و هه‌ميشه كلاسيك و نوێ به‌پێى سه‌رده‌م هه‌تا ئێسته‌يش بناغه‌يه‌كى جوانن بۆ باشتر داڕشتنى شيعرى هاوچه‌رخ.
له شيعرى كلاسيكيدا گه‌رچى به‌رئه‌نجامى ڕۆشنبيرييه‌تێكى به‌رز ده‌بو بهاتبايه به‌رهه‌م، به‌ڵام به‌پێى قاڵب (template) ى ئاماده‌كراو ده‌نووسرا و كۆتوبه‌ندى نووسينى تێدابوو بۆ شاعير، له‌سه‌رده‌مى نوێى (گۆران، شێخ نوورى، پيره‌مێرد…) گه‌رچى له ناوه‌ڕۆكدا هه‌وڵى شكاندنى ئه‌م قاڵبه ئاماده‌كراوه درا، به‌ڵام به‌هۆى به‌كارهێنانه كێشه سيلابييه‌كه‌وه ديسانه‌وه كۆتوبه‌ند هه‌ر مايه‌وه، له‌سه‌رده‌مى ئازاد(هاوچه‌رخ) شاعيران خۆيان به‌ته‌واوى داماڵان له لاساييكردنه‌وه و هه‌م سه‌رده‌مه نوێيه‌كه‌ى پێشخويان… بۆ هه‌رسێ سه‌رده‌مه شيعره‌كه‌ى (نالى و گۆران و گرووپى كه‌ركووك – گرووپى ڕوانگه – شيعرى پاش ڕاپه‌ڕين) شيعرگه‌لێكى زۆرجوان هاتوه‌نه‌ته به‌رهه‌م و ماندوبوون و ئاره‌قڕشتنى شاعير به دێڕه‌كانه‌وه دياره، گه‌ر ئه‌م تێڕوانينه به‌راورد به ئێسته بكه‌ين، ئه‌و جوانييانه وه‌كوپێويست نيين، چونكه ئێسته‌ى عه‌به‌سيه‌ت، پێويستى به:
1- وردبوونه‌وه‌يه لەسەر ناوەڕۆکی پڕواتا: ئێسته له هه‌ر جارێك زياتر شاعیران پێویستە بەدواداچوون بۆ بابەتگەلێکی گشتگیر وەک لەدەستدان، شوناس و پرسەکۆمەڵایەتییەکان و نان و ئازادى بکەن.
2- ڕيتم له فۆرمدا و په‌يامى قووڵ: لە کاتێکدا ڕیتم و سه‌راو دەتوانن شیعر ئيستاتيكى بکەن، بەڵام پێویستە تەواوکەر بن نەک زاڵ بن بەسەر پەیامەکەدا.
3- بەکارهێنانی ميتافۆر و وێنەى نوێ: وێنەی بەهێز و ميتافۆر(سه‌روێنه)يی داهێنەرانە دەتوانێت شیعر سەرنجڕاکێشتر و لەبیرنەکراوتر بکات، به ناچارى خوێنەر بۆ ناو جیهانی شاعیر ڕابکێشێت.
4- فیدباک و پێداچوونەوە: خاڵيكى جه‌وهه‌رييه كه وه‌ك سه‌رنج بيخه‌ينه‌ڕوو، به‌شێك له شاعيرانى ئێمه و ئه‌وانه‌ى كاڵ ده‌نووسن، به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ وه‌رگرتنى فيدباك نانێرن بۆ كه‌سانى شاره‌زا و ڕه‌خنه‌گر، هه‌ميشه ترس له تێبينى لاى ئه‌وجۆره نووسه‌رانه(شاعير) وايكردوه خۆيان ببنه ده‌رگايه‌ك بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ى شيعرى كاڵ(نزم) ناردنى ده‌قه‌كانيان بۆ ڕه‌خنه‌گران و هاوپيشه متمانەپێکراوەکان دەتوانێت تێڕوانینێکى تر بۆ ڕووى بەهێز و لاوازى شیعر بخرێته‌ڕوو.
5- نه‌خوێندنەوە: خولان به‌ده‌ورى بازنه‌يه‌ك، بێگومان نه خاڵى ده‌سپێك و نه‌كۆتايى ده‌بێت، به‌شيكى زۆر له شاعيرى ئێسته ناخوێننه‌وه، خوێندنەوەی شیعری کلاسیک و نوێ و هاوچەرخ دەتوانێت پاڵنه‌رێك بێت بۆيان و یارمەتیان بدات لەوەى تێبگەن کە چی چه‌شنه فۆرمێكى شیعرى بۆ ئێسته کاریگەر ده‌بێت و هه‌م فه‌رهه‌نگى ئاوه‌زييان به‌و چه‌نشه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.
شاعیران بە لێوردبوونه‌وه لەسەر ئەم خاڵانه دەتوانن ده‌قێك بێننه بوون کە خوێنەر دیل بکات به‌شيعرى و هونەری شیعرى و ئستاتيكاى ده‌قه‌كه‌ى دەوڵەمەندتر بکات.
بابانی شەن:
لە شیعردا بە گشتی و کلاسیک بەتایبەت ڕەگەزی دیاری کراو هەیە واتا بڵێین ئەم شیعرە نێرە یاخود مێ. بەواتایەتر شیعر سەربە هیچ ڕەگەزێک بووە لە کۆندا؟
کۆسار عومەر:
زمانى كوردى وه‌ك تايبه‌تمه‌نديى له ئاستى زماندا دياريكردنى ڕه‌گه‌زيى تێدانييه جياواز له زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى كه به‌فۆرمى نووسينه‌كه و به‌كارهێنانى ناو و ئاوه‌ڵناو و كردار و نيشانه‌كان دا له ئاستێكى زۆرباشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه شيعره‌كه ڕه‌گه‌زى نێر يان مێ بێت. ئەم ئاماژانە لە شیعرى ئه‌واندا ڕەنگدانەوەی هەبووە کە وشە و وەسفەکان پەیوەستن بە ڕەگەزی بابەتەکە یان وەسفکراوەوە. زمانى كوردى هاوشێوه‌ى زمانى فارسى و توركييه و دياريده‌ى ڕه‌گه‌زى تێدايه نييه و ده‌كرێت به‌پێى ئاماژه شيعرييه‌كانى نێوده‌قێك ده‌ربكه‌وێت كه ده‌قه‌كه نێره يان مێ، بۆ نموونه شیعری مێينه‌يى: تیشک دەخاتەسەر هەست و ناسکی و پەیوەندی مرۆڤایەتی و ئەزموونی کەسی. غەزەل و ماتەمینی دوو نموونەی ئەم ژانرەن، وه‌ك (كوردى)ى شاعير وتويه‌تى:
وەک دوڕڕ و عـەقیق نـەخـشە، دنـدان ولـەبـی ئاڵـت
هەروەک (بەڕەزا) بەخشە، ئەگریجە لەسەر شانت
شیعری نێرينه‌يى: تیشک دەخاتە سەر دەسەڵات و غرور و شەڕ و کۆنترۆڵ و سالاربوونى پياو. وەک شیعری حەماسەت و شانازی کە باس لە قارەمانێتی و شکۆمەندی دەکەن. به نموونه‌ى ئه‌م ده‌قه‌ى (عوسمان عوزێرى) به ناونيشانى (كپ ناكريم) وتويه‌تى:
هــەناوى مـن ئاخ ودڵم هەمــووگیـانم
گشـت ئاگـرەباش بمنـاسـە من بورکــانم
ئەمـرۆبەزۆرى زۆردارى سـەرتگـرتوم
زۆربەختیـارى کەوا ئێستا کپت کـردوم
بەڵام گەوجى زۆرلاژکى ئەى هیچ نەزان
بیرکەرەوەمن بورکـانم…بورکان بورکان
هەمـووقـینم تێکـڕا تیـنم ڕقی تـۆڵە
ئەیپێچمەوە ئەیانکەمە، یەک گــرمـــۆڵە…
هـەتاکــو پەنـد بێ هـەتا باس بکـرێ
کەس نەتوانێ ئیتردەمـى بورکـان بگـرێ
تێڕوانينێكى تر كه ده‌كرێت له ڕووى ميتافۆريكه‌وه بگه‌ى به واتايه‌ك كه ده‌قێك ببێته نێر ياخود مێ. بۆ نموونه: لە ئەدەبیاتی کلاسیک‌دا شیعر وەک ئۆرگانێکی زیندوو مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، لە سنووری داهێنان و ماندوبووندا لەدایک بووە. له نێو ده‌قى ئه‌و سه‌رده‌مه كه وشه‌يه‌ك به‌فۆرمى ميتافۆریک هاتبێته بوون له وشه‌ى وه‌ك (قژ/ كه‌زيه/ تاريكى/ نه‌رمى) وەک “مێینە” سەیر ده‌كرێت تايبه‌ت کاتێک بە ناسکی و خاوێتييه‌وه وێنا دەکرێت، یان وشه‌يه‌كى وەک (هێز/ ده‌سه‌ڵات، وێڵبوون…) کاتێک بە هێز و شانازییەوە وێنا دەکرێت تێروانينى ميتافۆرى بۆ ده‌ق نێرينه‌يى ده‌كات. ده‌كرێت هه‌مان تێڕوانين له وردبكه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر ئاماژه و كۆده‌كانن چى ڕه‌گه‌ز ياخود ناوه‌ڕۆك په‌يوه‌ست به واتاى دياريكراو ده‌خه‌نه‌ڕوو، مينا ئه‌و ده‌قانه‌ى خۆشه‌ويستى هێناونيه‌ته بوون (كچ/ مێ، ته‌صه‌وف). بۆ هه‌ردوو باره‌كه هه‌ر خۆشه‌ويستييه، به‌ڵام ڕه‌گه‌زى شيعره‌كه له‌نێوان عيشقى مه‌جازى و عيشقى حه‌قيقى به‌هۆى ئيما و زمان و ته‌وه‌ر و ڕۆحيه‌تبوونه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت:
1- له ته‌وه‌ر(ناوه‌ڕۆك) بوونا شیعری خۆشەویستی بۆ کچ/مێ: تیشک دەخرێته‌سەر هەست و سۆزی مرۆڤ وەک ئارەزوو و جوانی و حەسرەتی یەکگرتن لەگەڵ خۆشەویستێک. باس لە سیفەتەجەستەییەکاى وه‌ك (چاو، قژ، زەردەخەنە و له‌بى له‌عل) و سیفەتە کەسییەکان و زۆرجار وێناکردنی دابڕان، دڵشکان، یان خۆشی بوونى جه‌سته‌يى لەگەڵ خۆشەویستدا ده‌كات. له‌به‌رانبه‌ردا شیعری خۆشەویستی لەدنياى ته‌صه‌وفدا بەدواداچوون بۆ عيشقى ئیلاهی دەکات، حەسرەتی یەکگرتن لەگەڵ خودا یان حەقیقەت (حەق) و هێمای گەشتی ڕۆح بەرەو ڕۆشنگەری ده‌كات و زۆرجاران مورشيده‌كه‌ى ده‌كاته ڕێبه‌رى بۆ گه‌شتنه حه‌قه‌كه و هه‌وه‌ك باسی لە ناوچوون/ ونبوونی خود (فه‌نا) و بوونی هەتاهەتایی لە خودادا (بەقا) دەکات.
2- له‌ڕووى زمانه‌وه شیعری خۆشەویستی بۆ ڕگه‌زى مێ: وێنەی ڕاستەوخۆ و يان ده‌ستلێدراوى (گوڵ، مانگ، ڕووبار…) بەکاردەهێنێت و وشەکانى جەخت لەسەر ئەزموونە هەستیارەکانى وه‌ك (دەستلێدان، بینین، دەنگ) ده‌كه‌نه‌وه… به‌ڵام، ئه‌م زمانه لە ته‌صه‌وفدا زمانێكی عیرفانیی و ئەبستراکت بەکاردەهێنێت وه‌ك (ڕووناکی، باده، شەرابی ئیلاهی، بڵێسەی حەسرەت). ئه‌م زمانه عيرفانييه‌يش له‌شێوه‌ى ميتافۆر بۆ عيشقى حه‌قيقى و چه‌مه‌كانى (خۆشەویست، هاوڕێ، مامۆستا/ مورشيد) لەخۆده‌گرێت.
3- ئيما/ هێماكان له شیعری خۆشەویستی بۆ ڕه‌گه‌زى مێيه‌ك تا بناسريته‌وه له چواچێوه‌ى په‌يڤه‌كانى وەک گوڵ و ڕۆژ و باخچە، ئاوێنە، گەوهەر، چنار، عه‌رعه‌رين، تام و بۆن… وشه ڕۆمانسييه‌كانى تر كه زۆرجار ئه‌م وشانه گەشتى دەرەکيى ده‌كه‌ن به هه‌ست و نه‌ستى شاعير، بەدوای ئەوەيدا دەگەڕێت لەڕووی جەستەییەوە چاوپێکەوتن یان لە نزیکەوە به گه‌ييشتنێكى غه‌ريزه‌يى لاى خۆشەویستەکەى بمێنێتەوە. به‌ڵام، ئه‌م هێما عيشقيه له ته‌صه‌وفد له وشه واتا به سه‌روێنه‌ى تر دينێته‌بوون، بۆ نموونه: مه‌يخانه ده‌بێته مزگه‌وت و شوێنی مه‌ستبوون بۆ عيشقى حه‌قيقى/ ئیلاهی و له‌وێ كاڵا و كه‌لوپه‌ل و بازێكه بۆ عيشق. باده و شەراب هۆكارن بۆ چێكردنى خۆشەویستی خودا و مه‌قامى وه‌فا و ئه‌مه‌كداريى ڕاسته‌قينه‌ييه، ساقى(مه‌يگێڕ): پير و مورشيدى ته‌ريقه‌ته. پشكۆ و بڵێسە: ئارەزووی سووتانی ڕۆحه بۆ مورشيد و بۆ خودا.. لێره گەشتەکە ناوەکییە/ ڕۆحييه، هێمای بەئاگاهاتنەوەی ڕۆحی و خۆپاککردنەوه‌ي هه‌تا به‌م چه‌شنه‌عيشقه مه‌رته‌به‌كانى (فنافي الشيخ) و (فنا في النبي) و (فنا في لله) تێپه‌ڕێنێت و بگات به (نوورى ئيمان)
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌يش ئه‌وشيعرانه‌ى كه بۆ ڕه‌گه‌زى مێ هاتونه‌ته بوون، زۆرجاران ناوى كچ/ ژنى تێدا ده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌مان ناوه‌ڕۆكى خۆشه‌ويستى عيشقى ته‌سه‌وف له‌برى ناوى ئافره‌ته‌كه ناوى (يار، له‌يل، حه‌ق، حه‌زره‌ت، عاشق) به‌كارده‌هێنێت و پێچه‌وانه‌ى عيشقى مه‌جازى كه تارگێته‌كه‌ى له‌سه‌ر زه‌وييه، لێره هه‌موو هه‌وڵيك بۆ گه‌شتنه به ئاسمان.
بێگومان زۆرجاريش تاکە دەقێک سیفەتی هەردوو ڕەگەزەکەی تێدا دبێت، وه‌ك: هێز لەگەڵ سۆزدا، یان خۆڕ‌اگرى لەگەڵ نۆستالژیا، ئەمه وادەکات گشتگیر بێت و سنووردار نەبێت بە ڕەگەزێکی دیاریکراو…
بابانی شەن:
ئەبینین ساڵانە چەندەها توێژینەوە لەسەر نالی و وەفایی و مەحوی و هەرچی شاعیری کلاسیکە ئەکرێ، ئەرکی ئێوەیە شاعیری نوێ جیلی پاش دوو هەزارمان پێبناسێنن و ئاوڕ بدەنەوەو لە زانکۆ‌و ناوەندەکاندا توێژینەوەیان لەبارەوەبکەن ،بۆ ئەم هەوڵانە کەم ئەبینرێ، سەرنجی بەڕێزتان لەم بارەیەوە چییە؟
کۆسار عومەر:
من هۆكاره‌كه‌ى بۆ چه‌ند خاڵيك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، له‌وانه:
– نه‌ك هه‌ر شيعرى كلاسيكى بگره سه‌رده‌مى نوێى شيعرى پاش كلاسيكيش زياتر گرنگی مێژوویی(میراتی کولتووری)هه‌يه، ده‌كرێت له هه‌ناوى شيعرێكى ئه‌و دووسه‌رده‌مه ڕاستيه‌كى مێژووى نوسرابێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه (مسته‌ر ڕيچ) جاسوسى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى بابانه‌وه ده‌كات و هۆكارێك ده‌بێ بۆ ڕووخانى ميرنشينى بابان و ئه‌م به‌ڵگه مێژووييه (ديلان) له‌ڕێگه‌ى شيعره‌وه به ئێمه‌ى ده‌گه‌يه‌نێت:
له‌و ده‌مه‌وه كه (ڕيچ) گه‌يشته سه‌رچنار
تۆوى پيلان، هى ژێرده‌ستى بۆ ئه‌م كورده هێنايه بار
دوژمنى خوێنه خۆيى ئێمه داگيركه‌ره
(مام ئينگليز)ه ئيمپرياليزم و نۆكه‌ره
يان كه فايه‌ق بێكه‌س (1905-1948) له جه‌ژنى نه‌ورۆزدا و له (مامه‌ياره) به‌ره‌و ڕووى (ئه‌دمۆنز) ده‌وه‌ستێته‌وه و په‌نجه بۆ نێوچاوانى درێژده‌كات، ئه‌م كوردايه‌تييه‌ى له‌نێو شيعرى (27 ساڵه) هێشتوه‌ته‌وه و بوه‌ته ميراتێكى كه‌لتوورى:
بيست و حه‌وت ساڵه من ڕه‌نجبه‌رى تۆم
به نان و ئاو و جل و به‌رگى خۆم
خزمه‌تم كردى له ئێران و ڕۆم
له پێناوى تۆ شكاوه ئه‌ستۆم
– به‌هۆى ئه‌و زمانه موله‌ممه‌ع(تێكه‌ڵ)ـه له كوردى و فارسى و عه‌ره‌بى و توركييه‌ى كه له‌شيعرى كلاسيك هه‌يه، ده‌رفه‌تێكى زياترى ڕه‌خساندوه بۆئه‌وه‌ى له ئاڵۆزی زمانيى شیعری کلاسیک له ميتافۆر، هێما بونياتى زمانه‌كه‌ى توێژەران سەرسام بكات و په‌لكێشى توێژينه‌وه‌ى بكات و لێره‌وه گەڕان بەدوای تەوەرە گشتگیرەکانی وەک خۆشەویستی، سروشت، ڕۆحانیەت و مردن لە شیعری کلاسیک‌دا په‌لكێشيان ده‌كات.
– بەردەستبوونی سەرچاوە: ئه‌م سه‌رده‌مه شيعرييه(كلاسيك) به‌راورد به سه‌رده‌مى هاوچه‌رخ سه‌رچاوه و ئه‌رشيفى نووسراوه‌ى زۆرى له‌سه‌ر هه‌يه، لەوانە دەستنووس، تێبینی مێژوویی، و لێکۆڵینەوەكانى پێشوو… وایکردووە ئاسانكارى بێت بۆ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی. به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه‌كان بۆ شيعرى هاوچه‌رخ به‌راورد به كلاسيك كه‌مترن.
– كلاسيك وه‌ك سه‌رده‌م كۆتايى هاتوه و مامه‌ڵه‌كردن به سه‌رده‌مێكى دياريكراوه‌وه ئاسانتر ستراكتۆرى توێژينه‌وه ديارى ده‌كات به‌راورد به شيعرى هاوچه‌رخ كه هێشتا له به‌رده‌وامى بووندايه و سه‌رده‌م و سنوره‌كه‌ى جێ‌گير نه‌بوه و به‌شيكى زۆر له توێژه‌ران جگه له كاركردن له چوارچيوه‌ى ده‌قێك يان چه‌ند ده‌قێك ئيتر كه‌متر خۆيان له سه‌رده‌مێكى ناجێگير ده‌ده‌ن.
بۆيه بيروباوه‌ڕ و كه‌لتوور و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ميراتى نه‌ته‌وه‌يى و ڕۆحيه‌ت و ڕووداوه مێژووييه‌كان وايكردوه كلاسيك له‌نێو توێژينه‌وه و باسه زانستييه‌كاندا به زيندوێتى بمێنێته‌وه، هاوكات وه‌نه‌بێ شيعرى هاوچه‌رخ له‌مانه خاڵى بێت.
شیعری هاوچەرخ به‌گرنگه‌وه سەرنجی زانستی و توێژينه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک لێکۆڵینەوەی که‌لتووری، ڕەخنەی فێمینیست و شیکاری پۆست‌مۆدێرن، ياخيبوون و لادان و خودبوون(به‌تايبه‌تى پاش ڕاپه‌ڕين)، بەڵام سروشتی تاڕادەیەک تازەیی بابەت و شێوازەکانی دەتوانێت وا بکات کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ توێژەران کە بەدوای گرنگییەکی درێژخایەن یان گشتگیردا دەگەڕێن.
خاڵى هه‌ره‌گرنگ به‌لاى ئێمه‌وه تێنه‌گه‌ييشتن و وه‌رنه‌گرتنى ڕه‌خنه‌ى بونياتنه‌ره، به‌شێكى زۆر له شاعيرانى ئێسته ياخود ئه‌وانه‌ى به‌فۆرمى هاوچه‌رخ ده‌نووسن، قبوڵى ڕه‌خنه ناكه‌ن، هێشتا زۆريك له شاعيران واى تێنگه‌يشتوون كه ڕه‌خنه ده‌ق له لاوازى ده‌پارێزێ و گيانێكى نوێى به‌به‌ردا ده‌كات و دووره له پياهه‌ڵدان و وه‌سفوسه‌نا. بۆ زياتر ڕوونكردنه‌وه: ئێمه چه‌ندجار شاعيرانى به‌ڕێز كه به فۆرمى ئازاد(هاوچه‌رخ)ده‌نووسن، له‌م كوردستانه په‌يوه‌ندييان كردوه كه هاوكاربين به نووسينى پێشه‌كى ڕه‌خنه‌ييانه ياخود خوێندنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ييان بۆ كۆبه‌رهه‌م ياخود ديوان ياخود هه‌ڵسه‌نگاندنى شيعريى… بۆ هه‌ركه‌سێك(چه‌ندين جار) كه شتمان بۆ نووسى بێت، دواتر ته‌نانه‌ت سڵاوه‌كه‌يشى نه‌ماوه! كۆتا جار كه‌سێك داواى نووسينى پێشه‌كيى كرد بۆ كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌ى، كه تێڕوانينى ڕه‌خنه‌يى خۆمان له‌باره‌يه‌وه خسته‌ڕوو، دواتر هيچ به‌شێكى له وتاره‌ڕه‌خنه‌ييه‌كه(پێشه‌كى)ى ئێمه‌ى دانه‌نا. ئه‌مانه ته‌نيا بۆ تێگه‌يشتن وه‌ك دڵۆپێكى كه‌م و وه‌ك تێگه‌ييشتنه له‌وه‌ى زۆرجاران توێژه‌ر كه‌متر به‌لاى ده‌قى نوێ‌دا ده‌ڕوات…
بابانی شەن:
-بەو پێیەی ئێوە شارەزان لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی‌دا ،پێتان وانییە ئەوەی ئێمە لە مەنهەجدا ئەیخوێنین و ئەو هەموو خوێندکارە ڕووی تێدەکا بەسەرچوو بێ؟
بەنموونە خۆم چەندین خوێندکارم دواندووە کە باسی شیعری نوێ و هاوچەرخی بۆ دەکەی، لە پەشێ و شێرکۆ و لەتیف بۆ سەرەوە هەر بێ ئاگایە.
کۆسار عومەر:
مه‌به‌ست له مه‌نهه‌ج گه‌ر قۆناغى خوێندن هه‌تا ئاماده‌يى مه‌به‌ست بێت كه خوێندن له‌و قۆناغانه مه‌نهه‌جييه، ئه‌وانه هه‌موو سه‌رده‌مه‌شيعرييه‌كانى نه‌ك به‌سه‌ر نه‌چوه به‌ڵكو بناغه‌يه‌كى گرنگه كه خوێندكار تێى بگات مێژووى ئه‌ده‌ب و قۆناغه‌كانى گۆڕانكارى سه‌رده‌مه‌شيعرييه‌كه‌ى چۆن بوه و به‌چى هه‌وراز و نشێوێكدا گوزه‌رى كردوه و تا گه‌شتوه‌ته ئێره. چونكه، ناكرێت شاعيريكى وه‌ك (نالى) كه دامه‌زرێنه‌رى شيعرنووسينه به كوردى(زمانى كورديى ژێرده‌سه‌لاتى بابان) ياخود (شێخ نوورى شێخ ساڵه‌ح و گۆران و پيره‌مێرد) كه ڕابه‌رانى نوێكردنه‌وه‌ى شيعرى كورديين له پاش كلاسيك يان هه‌وڵه بێوێنه‌ييه‌كانى هه‌ردوو گرووپى كه‌ركووك-كفرى و گرووپى ڕووانه‌گه كه بزووتنه‌وه‌يه‌كى نوێى ڕه‌خنه‌ييان هێناوه‌ته بوون له دنياى ئه‌ده‌بى شيعرى نوێى كوردييدا… ناكرێت ئه‌مانه به به‌سه‌رچوو و كه‌م به‌ها لێكبدرێته‌وه. ته‌نها ئه‌وه هه‌يه كه له پۆلى (10)ى ئاماده‌يى وه‌ك تێبينى كه ئه‌ده‌بى كلاسيكيى دانراوه بۆ ساڵى خوێندنى خوێندكاران، ڕه‌نگه قورسبێ بۆ ئه‌و قۆناغه و له‌گه‌ڵ بۆ پۆلى (11) گونجاوتربێ، به‌ڵام دياره به‌پێى ساڵى ده‌ركه‌وتنى سه‌رده‌مه شيعرييه‌كه دانراوه، به‌ڵام بۆ زانكۆ؛ ئه‌وه مامۆستاى بابه‌ت خۆى حاكمى وانه‌ى خۆيه‌تى و ده‌توانێت به‌پێى گونجانى وانه‌كه‌ى شيعر هه‌ڵبژێرێ و به‌پێى داواكارى له خوێندكار له‌كاتى سيمينار و توێژينه‌وه‌ى ده‌رچوون ناونيشان به‌پێى پێويست له‌سه‌ر شيعرى ئازاد بێت، هه‌رچه‌نده به‌شێكى زۆرى شاعيرانى ئێسته ده‌قه‌كانيان له ئاستى ئه‌وه نين له ناوه‌ندى ئه‌كاديميى ياخود توێژينه‌وه‌ى ئه‌كاديميى له‌سه‌ريان بكرێت، ته‌نها ئه‌و ده‌قانه‌ى كه شياون ده‌كرێت به‌پێى پێويست كاريان له‌سه‌ر بكرێت
بابانی شەن:
ئایا کێ ئەمە ئەگۆڕێ لە کاتێک دا ئێمە پسپۆڕەکانمان خراپترن، ئەوانەی شەهادەی ئەکادیمیان هەیە خراپترن لەوانەی نائەکادیمین لە ڕوویی ئاگایی لە ڕەوتی شیعریی کوردی ئێستە. ئەسڵەن ئەوەی نا ئەکادیمیە زیاتر خەبەری هەیە لە گۆڕانکاریە ئەدەبیەکان ،ئەمە کێ ئەیگۆڕێ و چۆن ئەگۆڕێ؟
کۆسار عومەر:
ئه‌سته‌مه به‌م ڕه‌هايه‌تييه بڕيار بده‌ين كه هه‌موو مامۆستايه‌كى زانكۆ يان ئه‌كاديمييه‌ك بێ‌ئاگا بێت له شيعرى هاوچه‌رخ، ده‌يان نامه‌ى و توێژينه‌وه‌ى زانستيى هه‌يه له‌سه‌ر شاعير و ده‌قى هاوچه‌رخ، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێين ئه‌و نووسينانه دڵخۆازى ئه‌وانه نين كه زۆرتر ئاره‌زووى ده‌قى هاوچه‌رخيان هه‌يه و چاوه‌ڕوانى زياتريان هه‌يه له ئه‌كاديمييه‌كان.
ده‌قى شيعرى كه دێته‌بوون، بێگومان سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن شاعيره‌وه تاولوسيى زۆرباش ده‌درێت و وه‌كچۆن دوكانى كوتاڵفرۆش جوانترين قوماشى له‌به‌رده‌م ڕووناكى و له‌پێشه‌وه‌ى ده‌رگاكه داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر زوو كڕيارى خۆى هه‌بێت، ده‌قى شيعريش كه دێته بوون له‌لايه‌ن شاعيره‌وه هه‌رواى لێ ده‌كات، به‌ڵام كه كاڵا(شيعر)ێك كڕيار(خوێنه‌ر)ى نه‌بێت ئه‌وه ناتوانين به‌زۆر ياخود ڕه‌هايه‌تى بێئاگابوونى وه‌ك په‌سنى بۆ دابنه‌ين. له‌لايه‌كى تره‌وه زۆرێك له شاعيران له‌كاتى نووسينى شيعرى هاوچه‌رخ هێنده ئاره‌زووى زمانگۆڕكێ به كۆدى شيعرى ده‌كه‌ن شيعركانيان وه‌ك مه‌ته‌ڵى لێهاتوه. هه‌رچه‌ند ئاشكرايشه به‌شيكى زۆر له ئه‌وانه‌ى به‌ناو بڕوانامه‌ى ئه‌كاديمييانه هه‌يه كه‌متوانا و كه‌مئاوه‌زن و خۆيان ماندووناكه‌ن به‌وچه‌شنه شيعره‌وه.
پۆخته‌ى گشتگير:
1- به‌شيكى زۆر له‌شیعری هاوچەرخ چوارچێوەیەکی ڕەخنەیی دامەزراوى زانستی نییە و خاوه‌نده‌ق ڕه‌خنه‌ى پێ قبوڵ نه‌بووه. بە پێچەوانەی شیعری کلاسیک له‌ڕووی مێژووییەوە سه‌رده‌مى ته‌واو بووه و گرفتى تێڕوانينى ڕه‌خنه‌يى نييه بۆيه كلاسيك بەشێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، به ئاراسته‌يه‌كى تردا بەرهەمە هاوچەرخەکان پێویستیان بە پەرەپێدانی میتۆدی شیکاری نوێ هەیە و توێژه‌ران سه‌رنجيان له‌سه‌ر میتۆدۆلۆژیای جێگیرکراو هه‌يه، ئەمەش وایکردووە ده‌قه‌ئازاده‌كان بۆ توێژینەوە کەمتر سه‌رنجڕاكێش بن بۆ ئەو ئەکادیمیستانه.
2- شیعری هاوچەرخ ڕەنگدانەوەی داینامیکی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئێستایە (عه‌به‌سيه‌تى سه‌رده‌م)، کە هێشتا لە پەرەسەندندايه. ڕەنگە ئەکادیمیستەکان بەزەحمەت بتوانن شیکاری ئەم بەرهەمانە لە چوارچێوەیەکی مێژوویی یان ئەدەبی فراوانتردا بکەن، چونکە هێشتا کاریگەری و گرنگی درێژخایەنیان ڕوون نییە. ئەم نادڵنیاییە زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی توێژەران ئەو ئەدەبیاتە لە پێشینە (كلاسيك و نوێ) دابنێن کە کاریگەری سەلمێنراو و پەیوەندییەکی دامەزراویان هەیە.
3- توێژینەوە لەسەر شیعری كۆن (كلاسيك) وه‌ك هێزێكى پشتيوانى سوود لە سەرچاوە پێشينه‌ييه‌كانى وەک: وتارەڕەخنەییەکان، ده‌ستنووس، تێبینی و شیکاريی مێژوویی وەردەگرێت کە بناغەیەکی تۆکمەن بۆ گەڕانی زانستی له‌سه‌ر ده‌قى شيعريى كلاسيكى. بەڵام، به به‌راورد شیعری هاوچەرخ زۆرجار سەرچاوەی لەو جۆرەی پشتيوانى و پێشينه‌يى نییە، ئەمەش گرفتى نه‌بوونى سه‌رچاوه ده‌خاته به‌رده‌م توێژه‌ران تا بەرفراوان کار بکەن. ئەم نەبوونی ئەدەبیاتی پشتیوانييه وايكردوه ئەکادیمیستەکان بێهیوا بکات لە ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه بۆ بەرهەمە هاوچەرخەکان(گه‌رچى سه‌رنجى زانستييه و ئه‌ركه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن!)
بابانی شەن:
لە تایبەتمەندیە هەرە دیارەکانی شیعری داهێنەرانە بریتییە لە دوور کەوتنەوە و خۆ نەخزانە نێو چەمکە سواو و چەقبەستووەکانی ڕۆژگارەوە، دەتوانین مەحوی بە نموونە وەربگرین کە عیرفان و ژیانی پێکەوە گرێداوە و دژی عەقڵی چەقبەستوو دایمەزراندووە .
دەپرسم؛ ئایا ئایدیا و بیرکردنەوەی چەقبەستوو لەکوێدا زیانی بە ئەدەب و تایبەتتر شیعری کلاسیک گەیاندووە، پێتان وایە کامە سەردەم لە قۆناغی کلاسیک سواوە و ئیدی هیچ داهێنانێکی تێدا نەبووە، بە نموونە ڕوونی بکەنەوە ؟
کۆسار عومەر:
له تايبه‌تمه‌ندييه جوان و دياره‌كانى شيعرى داهێنه‌رانه: له خه‌ياڵدانى زمانه، له ده‌ره‌وه‌ى واتاى لێكزيمى وشه به ميتافۆر وێنه‌ى مردوو به زمان زيندوو ده‌كاته‌وه، شيعر لێره ڕۆڵ ده‌به‌خشێ(به‌كه‌سكردنى ته‌نه‌كان). شیعری داهێنەرانه هەست و سۆزی قووڵ ده‌ورووژێنێت، جا چ خۆشی و خەم، سەرسوڕمان، یان خۆڕاگريى بێت، شاعیر لەم وردەکارییە وێنەسازی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خوێنەران لە ئاستێکی سۆزداریدا کەڵک وەردەگرێت. هێماسازى له پێكهاته‌ى ده‌ق بۆ ڕاكێشانى خوێنه‌ر به‌دواى ماناى شاراوه و شكاندنى ستانزاى ته‌قليدى و دێڕشكاندن له جوانييه داهێنه‌رانه‌كانى شيعرى هاوچه‌رخن.
ئێمه بۆ مێژووى ئه‌ده‌بياتى كوردى هيچ سه‌رده‌مێكمان لێ زيات نييه و به سواوى نازانين. گه‌رچى كه‌ميش بووه، لێ هه‌ر سه‌رده‌مێك نووسراوه‌كان(شيعر)ى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئاستى ڕۆشنفكريى سه‌رده‌مه‌كه‌ينى. ئينجا چونكه گه‌لى كورد كوشته‌ى ده‌ستى نه‌نووسين بووه. له ڕوانگه‌ى خودييه‌وه؛ به‌پێى ئه‌و ئاوه‌زمه‌ندييه‌ى كه له‌م دين و ژينه‌دا پێى گه‌ييشتوم واى ده‌بينم كه پێويسته بنووسين بۆ ئه‌وه‌ى به نه‌مرييى بمێنينه‌وه، چونكه عاده‌ته‌ن نووسين وه‌ك ڕۆڵه‌يه‌ك؛ به‌رهه‌مى نه‌مريى نووسه‌ره. کلیم همدانی(۹۹۰-۱۰٦۱)هـ، لە (دیوانی اشعار)دا وتویەتی:
مرگ فرزند ندید آنکه سخن زاده اوست
کاشــکی عُمر پــدر صَـد یک اولاد بُـــود
واته مه‌رگى كوڕى خۆى نابينێ ئه‌وه‌ى نووسين و نووسراوى له دواى خۆى لێ به‌جێ ده‌مێنێ، نووسين وه‌ك كوڕ وايه، جا خۆزگه ته‌مه‌نى باوك (1%)ى ته‌مه‌نى كوڕه‌كه‌ى ده‌بوو!
به‌رله (128)ساڵ پێش ئێسته، حاجى قادرى خۆيشمان كه بێ لانه و ماڵ و منداڵ و خيزانى دنيايى بوو، له‌مه جوانترى وتوه:
ئه‌وى شاعير نه‌بێ كۆره وجاغى
له سايه‌ى شيعره‌كان، بابى كوڕانم
دياره شيعر وه‌ك هه‌ر كرده‌يه‌كى نووسين، نه‌مريى ده‌به‌خشێت، وه‌ك حاجى قادر وتويه‌تى ئه‌وه‌ى شاعير نه‌بێ كه كرده‌ى نووسينى لێوه دێ، ڕوونتر ئه‌وه‌ى نووسينى و نوسراوى نه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه وايه وه‌جاخى كوێر بێت، بۆ من ئه‌گه‌رچى له ماڵ و منداڵ و خێزانى دنيايى بێ به‌شم، به‌ڵام له سايه‌ى شيعره‌كانم كه نووسراوه‌كانمه، وه‌جاغم ڕۆشنه و خاوه‌نى ده‌يان كوڕم.
بۆيه ڕيكۆمه‌ندى من (پێشيناز)ى من: با بنووسين، به‌ڵام جوان نووس بين، ته‌نانه‌ت نووسين چه‌ند بۆ سه‌رده‌مى ئێسته ساده‌بێت، بۆ داهاتوو هه‌ر جوانه. ئێمه كوشته‌ى ده‌ستى نه‌نووسين بووين، به‌ڵام بۆ دووباره بێته‌وه..! سه‌رده‌مانێك ده‌گه‌ڕاين بزانين زێڕنگه‌رى باڤار(جۆهانز)ى هه‌ڵمان له (1473) كه بۆ بازرگانى خۆى به كوردستان تێپه‌ڕيوه و ناوى كوردى هێناوه، ئێمه سوپاسمان كردوه. هه‌تا ئێسته به تاسه‌وه له نووسراوه‌كانى (پ.ليرخ)ى ڕۆژهه‌ڵاتناسى ڕووسى ڕوانين كه چى نووسيوه له باره‌مانه‌وه. هه‌تا ئێسته‌يش په‌رتووكه‌كانى (البداية والنهاية)ـى ابن كثيرى ديمه‌شقى و (تأريخ الأمم والملوكى)ــى طه‌به‌رى و (الكامل في التأريخ)ـى شه‌يبانى ده‌خوێنينه‌وه، هه‌تا بزانين چيمان له باره‌وه نووسراوه، شوناس، كه‌ڵچه‌ر، ئه‌ده‌ب و داب و نه‌ريتى ئه‌م نه‌ته‌وه چۆن بووه. ئه‌وه‌ى كۆن نووسراوه ده‌رخه‌رى فۆرمى ژيان و ڕۆشنبيريه‌تى ئه‌وكاته بووه، ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كانى ئه‌وكاته(شيعر) نه‌گه‌شتبايه ده‌ستى ئێمه، ئێسته چۆن ئاگادارى ژيان و ئاكارى گه‌لى خۆمان بووينايه، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ى ئێسته ده‌نووسرێت ده‌بێت ديرۆك بۆ داهاتوو له‌ڕێگه‌ى ده‌قه‌كانه‌وه ژيان و ژيريى و ڕۆشنفكريه‌تى ئه‌م زه‌مه‌نه‌ى پێ ده‌ناسريته‌وه.
بۆيه ئه‌و وشه و چه‌مكانه‌ى كه پێمانوابێ كۆن به‌كارهاتوه و ئيسته نابێ به‌كاربهێنرێت، ڕه‌نگه تێڕوانينێكى هه‌ڵه بێت، گۆڕه‌پانى شيعريى بۆ شاعير واڵايه و موڵكى كه‌س نييه، كامه شاعير لێهاتووه با ئه‌سپى خۆى به نوێكردنه‌وه و گوزاره‌پێدانى نوێ به وێنه و وشه‌كان بێنێته بوون.