گوڵێکی ڕەنگاڵە | ساڵح سووزەنی | شێعر

ساڵح سووزەنی

.

{چم لە مار و عەقرەب داوە؟
من بۆ گوڵێکي ڕەنگاڵە عەودالم و كێشەم هارمۆنيای رەنگەكانی تۆيە ..}
لە سپيدەدا چۆن ئەنوێنی…
كە خۆرەتاو تێیدەئاڵێ
چؤن ئەگۆردرێ؟
مانگي ئاشق
چۆن دەخزێتە سوورەكانتەوە؟
هەڵدەکشێ بؤ سەوزەكانت؟؟
{مار بە من چی دووپشك لەت ‌كا، يان دوو پشكێ
ئازايانە (!!) ژاری رق بە مار بچێژێ}
……………………………………..
ژەهر ناشيرينترين رەنگە باوان!
…………………………………….
/ئەم دروشمەم وەك شێعر لێ وەرمەگرن/
جيهان لێوە سوورەكانی تۆیە و
گەردنە زەردەكەی من‌ و
چاوە سەوزەكانی تۆ
كە بەردەوام
ئەشە
كێنە
وە
باوان
{با دووپشك و مار يەك بخۆن ــ ميَژوو ــ}
شێعريش :
سروودێکی ئەبەدییە
بە رەنگەكانی تۆدا و
هيجرەتی ئەزەلیی
من … تا
گەرانەوەم
بۆ……. تۆ
/ هونەر/
{ئەمە گەردني من و
ئەوەش رەنگەكانی تۆ باوان!}
بە من چی مار يا عەقرەب …..
ئەفسانەكان ئێمەين
لە پووچييەتی ميَژوو دا
لە حەيبەت ترس لە مەرگ و
خۆشەويستی رەنگەكانی ژيان باوان
{مار.. عەقرەب .. ترس..مەرگ}= «كيركيگارد»
دنيا ئەونەی ناوێ
ئەشق شێعر و ئەفسانە ساز ئەكا
ژيانيش:
رەنگەكاني تۆن باوان
{منيش عەوداڵی هارمۆنيای رەنگەكانتم
گوڵێکم دەست كەوێ يا …. نا
بە من چی مار مردانە يا نامردانە،
دووپشكێكی ئازا ياخۆ خوێڕی شةق كا،
يان دووپشكێ….}
سپيـــــدە…
خۆرەتاو…
مانگ…
ئةشق و گوڵ…
ئەمە گەردنی من و
ئەوەش شيری رەنگەكانی ژيان باوان!


پیشاندانی زۆرتر

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا