‘سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە’ لە پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب!
هاوچەرخ
.
کتێبی شێعری سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە، لە نووسینی ئیسماعیل سابیر بەمزوانە چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
ئه‌م كتێبه شیعرییه کە له ده‌قیكی درێژ پێک هاتووه، بڕیار وایه ماڵی وه‌فایی بۆ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له سلێمانی له دوو توێی كتێبێكی هه‌شتا لاپه‌ڕه‌یی بڵاوی بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، نووسەری ئەم کتێبە ئاوا دوا: بۆ شیعر ڕاستی كه‌مێك سه‌خته؛ تاوه‌كو ئاسان بتوانی ناوه‌ڕۆكێكی دیاریكراوی بۆ پۆلین بكه‌ی، به‌ڵام وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌قه‌كه نایشارماوه پێدانی شوناس به‌م ته‌رزه شیعرییانه كه‌مێك سه‌خته، هه‌م به‌هۆی شێوه پهخشانییهكهی هه‌میش به‌هۆی هزراندنی شیعرییه‌ت به‌سه‌ر داڕشتندا كه فۆڕمێكی تێكچڕژاو وه‌ك شه‌پۆلی مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه له‌دوای خۆیاندا به‌سه‌ر كۆی ژانرهكانیان دروست كردووه، له‌مه‌شدا بمانخاته ئیشكالیه‌تێكی واوه. به‌س به گشتی زمانێكی گرژ و تووڕه یان (بهڕهڵڵایانه)ـی شیعریی له‌به‌رده‌م دونیای سه‌رمایه‌داری ئاماده‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ی عه‌قڵ دركی پێ ده‌كات، له ده‌ربڕیندا شیعری من وه‌ك تابۆی شوێنكاتی جه‌سته فۆكسی ده‌خاته‌وه سه‌ر، كه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مشه دواتر ئیشكالیه‌ت یان دابڕانێك دروست بكات به‌رانبه‌ر فۆڕم و زمانی شیعری باو كه سه‌رتاپای دونیای شیعری كوردی ته‌نیوه. لێره‌وله‌وێش گه‌ڕان و باسكردنێك هه‌یه له عه‌شقێكی په‌تی كه نامۆیه به مرۆڤی ئه‌مڕۆ: تێكسته‌كه وه‌ك بهگژداچوونهوهیهك؛ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه و وه‌ك خه‌مێكی ئینسانی لێی دواوه.