ڕەشاوی شار چاپ و بڵاو کرایەوە
هاوچەرخ
کتێبی ڕەشاوی شار لەنووسینی دابان عەتار لەلایەن ناوەندی تەم ـەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

ڕەشاوی شار لە چیرۆکێکی درێژ پێکهاتووە کە لە دوو بەشدا و بە دوو شێوەی جیاواز نووسراوە بەو شێوەی نووسەر باسی لێوە کردووە لە نێوان چیرۆک و شێعردا لە هاتووچۆدایە.
ڕەشاوی شار لە پیشانگەی کتێبی سلێمانی و بە زوویی لە کتێبفرۆشییەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە بەر دەستی خوێنەران دەبێ.
ئەم دەقەی خوارەوە پەخشانێکی ئەدەبییە کە نووسەر بۆی ناردووین و بەجۆرێک گوزارشێکی نووسەرە لە کتێبەکەی خۆی:

وەسوەسەی ناونیشان و چەند سەرنجێک
(ڕه‌شاوی شار، ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه، یادەوەرییەکانی گەمژەیەکی پەڕپوت، سه‌ما له‌گه‌ڵ بادا، سەنگسارە زاهیری عاشق ، چیە سوچ و گوناحی بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟، موددەتێکە شەو ئەناڵێنم لەژێر پاسارەکەت، شه‌قاربوونی كات له ده‌روازه‌ی شاری مندا، گهشتهكات، ڕێڕێ ڕاڕا، کە مانی نەقشی کێشا بێ دەبێ هەروا کەمانی بێ…تاد).
بۆ ئه‌م چیرۆكه ئه‌م ناونیشانانه هه‌ریه‌كه‌یان ڕێییان تێده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و ناونیشانه‌ی له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دایه به‌ڕای نووسه‌ر شیاوترینیانه. ئایا مرۆڤ هه‌میشه ده‌توانێت شیاوترین هه‌ڵبژێرێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌توانێت بۆچی هه‌میشه ڕێچكه‌كان دێنه پێش ڕێی و فریوی ده‌ده‌ن؟ سه‌ره‌تا ده‌مویست چیرۆكێك بنووسم له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك هاوڕێوه كه ده‌یانه‌وێت یارییه‌كی گاڵته‌جاڕانه ساز بده‌ن و یه‌كێك له هاوڕێكانیان بكه‌نه لێبووكی خۆیان، به‌ڵانه‌كینێ بیرۆكه‌یه‌كی تر دنه‌ی دام و منی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گرێچنهكهم لادا و له دونیایه‌كی پێكه‌نیناویه‌وه په‌لكێشی دونیایه‌كی خه‌مینی كردم و هه‌ڵیدامه نێو ڕاڕاییه‌كی سهرشێوێنهوه. نازانم ئه‌و نامه سه‌رڕێژ له ڕاڕاییه وه‌ك لاره‌ڕێ و ڕێچكه منی له هێڵی ڕاستی بیرۆكه‌ی سەرەکی چیرۆكه‌كه لادا یان ئه‌و خودی خۆی ڕیچكهیهك بووه و ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كه نه‌بووه!
کێ چی دەزانێت؟ سەرەتا تینم دایە خۆم و بۆ نوسینی چیرۆکێک وشەکان تەقینەوە بەمجۆرە: دەکرێ تەقینەوەنووس بم و ئەم زریانە بۆمبێک بێت، دواتر ڕستەکان خیراتربوون و زێتر لەخۆیان دەرچوون، بەجۆرێک حیکایەت خۆی خستە سەر شکڵی شیعر و هێلی گێڕانەوە کاڵ و کاڵتربووەوە لەوەی لە چیرۆکدا شکڵ وەرگرێت، دواتر لێیم ڕوانی بینیم زیاتر له شیعرە ده‌چێت… دواتر ویستم چیرۆکەکە دووبارە بنووسمەوە، ڕاڕایی هێند ڕێی خستە نێومەوە تا بوومە گومان و گێڕانەوەی ڕاڕایی ڕێ ڕێ بردمی تا ڕۆژی ڕژان… وەک چۆن ناونیشان ڕاڕای کردم ئاواش گێڕانەوە، وەک چۆن کات تێکشکا ئاواش مرۆ، وەک چۆن مرۆ بووە هەزارپارچەوە ئاواش حیکایەت… لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کتێبەکە ئەم چەند دێرەش بڵاودەکەمەوە کە بەشێک بوون لە کتێبەکە و لەوێ دەرمهێنان تا لە جێیەکی تردا جێی خۆیان بگرن و ببێتە بەشێکی جیابووەوەی کتێبەکە و لە هەر لەحزەیەکدا بۆی هەبێت ون بن، لەکاتێکدا کتێبەکە حیکایەتی لەحزەکانی ناوەوەیە، لەحزەکانی ناوەوەش لە هەر چرکەیەکدا بۆی هەیە ون بن و ببن، لە نەستی مرۆڤ و لەوێدا شکڵ بگۆڕن و نەناسرێنەوە…
شیعره چیرۆكه‌كه به شیعردۆستان پێشكه‌شه و گومانی چیرۆكهكهكهش به چیرۆكدۆستان، هیوادارم توانیبێتم وێنای ئه‌و خه‌یاڵه‌م كربێت كه پێی مهستبووم، خه‌یاڵی نووسینی چیرۆكێك به دوو شێواز: شێوازێكی شیعری و شێوازێكی دیكه كه نازانم ناوی لێبنێم، یان ناتوانم، یان نامه‌وێت له ناوێك‌دا قه‌تیسی بكه‌م، یان پێموایه ئه‌وه گرنگیه‌كی نییه، یان پێموایه خه‌ریكه ئه‌م نووسینه‌ش له‌ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رده‌چێت بۆیه سێ خاڵ له كۆتاییدا داده‌نێم و هیچیتر نانووسم و ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌كرا به چهندشێوازی تر چیرۆكه‌كه بنووسرێت و ئه‌م وتارهبنووسرێت…