دیمانە لەگەڵ هۆزان ئیسماعیل کەریم | چاوپێکەوتن | ئارام حاجی
قسه‌كردن له‌باره‌ی زمانی شیعر راسته‌وخۆ قسه‌كردنه له باره‌ی كۆی پێكهاته‌ی شیعر چونكه سه‌ره‌تا و كۆتایی داهێنانی ده‌قی ئه‌ده‌بی ئیشكردنه له‌ناو زمان.
ئامادەکار: ئارام حاجی
هۆزان ئیسماعیل كه‌ریم لە زمانی خۆیەوە:
له هه‌ولێر له دایك بووم و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنم له هه‌ولێر ته‌واو كردووه
ده‌رچووی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیم له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له زانكۆی سلاحه‌ددین
دوازده ساله وه‌ك مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن وانه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌ڵیمه‌وه
له به‌شی زۆری چالاكیه رۆشنبیریه‌كانی سنووری شاری هه‌ولیر به‌ژدار بووم
له سالی 2007 سه‌رنووسه‌ری مانگانه‌ی ژوان بووم
له قۆناخی دوای ناوه‌ندیه‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه و نووسینم
له زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاه‌وه‌كان وتار و شیعرم بلاوكردۆته‌وه
كتێبی ( شه‌ری ناوخۆ ، مێژووی سوتاویی من )یه‌كه‌م به‌رهه‌می چابكراوی من له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه
به‌شی یه‌كه‌م مانیفێستی یكه‌یمی نوێخوازی
به‌شی دووه‌م مرۆڤ له‌م ده‌وروبه‌ره
به‌شی سێیه‌م عیشق له روانگه‌ی من
ئارام حاجی: زمانی ئاڵۆز و چڕ و زمانی سادە ئەگەر وەکوو دوو جەمسەری زمانی شێعری وێنای بکەینچی وادەکات شاعیرێک ئەمیان و شاعیرێک ئەویتریان هەڵبژێرێت؟ بە گشتی ڕای خۆت لەسەر ئەم بابەتە چییە؟
هۆزان ئیسماعیل:
قسه‌كردن له‌باره‌ی زمانی شیعر راسته‌وخۆ قسه‌كردنه له باره‌ی كۆی پێكهاته‌ی شیعر چونكه سه‌ره‌تا و كۆتایی داهێنانی ده‌قی ئه‌ده‌بی ئیشكردنه له‌ناو زمان.
زمان له شیعردا ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی و بنیاتی یه‌كه‌مه بۆیه به درێژایی مێژووی لێكۆلنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌م بابه‌ته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و یه‌كه‌م بووه.
بابێیمه سه‌ر كرۆكی پرسیاره‌كه‌ت چڕی و ساده‌یی له زمانی شیعر پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شیعر هه‌بێت په‌یوه‌ندی به سێ خاڵی سه‌ره‌كییەوە هەیە؛
یه‌كه‌م: جۆری تێگه‌یشتنی ئه‌ده‌بی نووسه‌ر
له بارێكدا ئه‌گه‌ر نووسه‌ر پێی وابێت بۆ ده‌سته‌بژێر ده‌نووسێت و ده‌بێت ئه‌ده‌ب له‌م بازنه‌یه بخولێته‌وه ئه‌و كات زمانێكی تایبه‌ت و تاراده‌یه‌ك نزیك له مه‌ته‌ڵ به‌كارده‌هێنێت تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ق توشی نامۆیی ده‌بێت و به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه.
دووه‌م: پاشخانی رۆشنبیری نووسه‌ر
خوێنه‌ری باش له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێك راسته‌وخۆ ده‌زانێت هه‌گبه‌ی ده‌قنووس چی و چه‌ندی تێدایه ئه‌مه‌ش له دوو حاله‌ت ده‌رناچێت .
حاله‌تی یه‌كه‌م؛ ئه‌و نووسه‌ره گه‌نجانه‌ی هه‌ڵپه‌ی ناو و ناوبانگ سه‌ری خواردوون ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌كه و به زمانێکی ساده‌ی بازاری ده‌نووسن وده‌قێكی كرچ وكاڵ له‌دایك ده‌بێت.
حاله‌تی دووه‌م؛ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی هه‌گبه‌یان پڕه و به‌رده‌وامن له لێكۆلینه‌وه و به پرۆژه كارده‌كه‌ن زۆر جار به بێ ئاگایی زمانێكی وشك و چڕ وپڕ كۆد به‌كارده‌هێنن وخوێنه‌ر توشی مه‌له‌لی ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: دۆزینه‌وه‌ی هێڵێك له نێوان ئه‌م دوو هێڵه
نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌م رزگار بكات پێویسته هێڵێكی تایه‌بت له‌م نێوانه بدۆزێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك زمانێكی وا بنیات بنێت نه ساده‌ی بازاری بێت و نه چڕی مه‌ته‌ڵ ئاسابێت .
به كورتی ده‌توانین بڵێین هه‌ردوو جۆری زمان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه ده‌به‌خشن به ده‌قه به‌ڵام رێژه‌كه گۆڕاوه.
ئارام حاجی: لەنێو شیعری تۆدا بەشێک لە دەقەکان وەک ناوەرۆک و بیرۆکە قوڵن بەڵام وەک زمان، بەزمانێکی سادە داڕێژراون. دەمەوێ بپرسم: تا چەند بۆت گرنگە خوێنەر تێبگەیەنی لە مەبەستی شێعرەکەت؟
هۆزان ئیسماعیل :
دونیابینی نووسه‌ر سه‌باره‌ت به شیعر و ئه‌ده‌بیات راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر جۆری زمانی شیعری. ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌رێینه‌وه بۆ دواوه به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و دوای راپه‌رین له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بی رۆژئاوایی زمانێكی گران و لێلیان له شیعردا به‌رجه‌سته كرد. ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك نامۆ بوو به ئاستی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی خوێنه‌ری كورد، بۆیه دابرانێك یان به‌ربه‌ستێك له نێوان خوێنه‌ر ده‌ق درووست بوو تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌شێك له نووسه‌ران به‌یانی بازنه‌یه‌كی داخراویان كرد و گوتیان ئێمه بۆخۆمان ده‌نووسین .
من دوای خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه هه‌ولمداوه هێڵێك بدۆزمه‌وه له نێوان لێڵی و ساده‌یی چونكه ئه‌م دوو چه‌مكه زۆر له یه‌كتر جیاوازن. بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه‌ش ئاستی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی خوێنه‌رم له‌به‌ر چاو گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بابه‌تێكی قووڵ بگه‌ینم به خوێنه‌ری كورد پێویستم به زمانێك هه‌یه لێم تێبگات. ساده به مانای زمانی ئاسایی و بازاری نا، ساده به‌مانای ئیشكردن له ناو شیعر به ته‌كنیكی تایبه‌ت به‌خۆم.
ئارام حاجی: کاتێک بە دەقێک دەڵێن نوێ یان هاوچەرخ، ئێوە چی دەکەن بەپێوەر لەم بارەوە؟
هۆزان ئیسماعیل :
بۆ تێگه‌یشتن له نوێخوازی و بناماكانی ده‌قی نوێخواز پێویسته بگه‌رێینه‌وه بۆ كتێبی (شه‌ری ناوخۆ، مێژووییی سووتاوی من) له به‌شی یه‌كه‌م كه مانیفێستێكی شیعریه به درێژی باسی نوێخوازیم كردووه.
به‌لام لێره به كورتی وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه؛
دۆزینه‌وه‌ی هێله‌كانی نوێخوازی له هه‌ر ده‌قێكدا پێویستی به گه‌رانه‌وه‌یه بۆ سێ ته‌وه‌ر:
یه‌كه‌م: روانینی نوێ بۆ شیعر:
ئه‌گه‌ر له ناو ده‌قێکدا هه‌ستت كرد ڕوانینی نووسه‌ر بۆ شیعر جیاواز و تازه‌یه بۆ شیعر هه‌ستت كرد نووسه‌ری ده‌ق ده‌یه‌وێ به ڕوانینی تازه شیعر بنووسێت و دووربێت له ڕوانینی كۆن و سواو ئەوە جۆرێک نوێخوازییە. به واتایه‌كی تر تێگه‌یشتنی نووسه‌ر له شیعر جۆری شیعره‌كه و مه‌ودای مانه‌وه‌ی دیاریده‌كات .
دووه‌م: دوونیابینی ئه‌ده‌بی
دونیابینی ئه‌ده‌بی تا ڕاده‌یه‌ك نزیكه له تیۆره ئه‌ده‌بییەكان کە بنه‌مای سه‌ره‌كیه بۆ تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قی ئه‌ده‌بی.
ئایا نووسه‌ر پێی وایه ئه‌ده‌ب ئامرازه یان ئامانج؟
ئایا وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌ب چیه لای نووسه‌ر؟
هه‌ر نووسه‌رێك كاتێك وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌و هه‌ندیك پرسیاری تر ده‌داته‌وه لای خۆی به‌م شێوه‌یه تێده‌گه‌ین به‌رهەمه‌كه‌ی تا چه‌ند نوێخوازه.
سێیه‌م: چی گوتن
خالی سه‌ره‌كی و تایبه‌ت له نوێخوازی چی گوتنه.
به درێژایی مێژووی شیعری كوردی به‌ردوام له قۆناغی نووسینه‌وه‌ی ئازار بووه وه‌زیفه‌ی شیعر هه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئازار بووه به‌ڵام ده‌قی نوێخواز ئازار نانووسێته‌وه یان ناگوازێته‌وه به‌ڵكو ته‌عریفی ئازار ده‌كات و ڕوانینی تایبه‌ت به‌خۆی لایه سه‌باره‌ت به بوون و ژین.
ده‌قی نوێخواز له ژێر كاریگه‌ری زانست و فه‌لسه‌فه و ئایین بیرناكاته‌وه به‌ڵكو له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی ڕوانینی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان و بوون و ژین.
ئارام حاجی: شیعری نەوەی دوای ساڵی دووهەزار، کە بەڕێزیشتان لەو نەوەیەن، ئایا هەڵگری ئەو سەنگ و قورساییەن هاوشانی دەقە جیهانییەکان بناسێنرێن، ڕوونتر بڵێم: دابنرێن؟
هۆزان ئیسماعیل:
ده‌شتوانین ناویان بنێین نه‌وه‌ی تازه‌ی شیعری كوردی لە دوای ساڵانی دووهه‌زار. شیعری كوردی ده‌قی جوان و سه‌نگینی به‌هه‌مهێناوه و هاوكات ده‌قی كرچ و كاڵیشی زۆر به‌هه‌م هێناوه.
به گشتی ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له سه‌ر بنه‌مای به‌شێك له بنیاته‌كانی شیعر پۆلێنیان بكه‌ین به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌به‌ن :
زمانی ساده‌و ده‌رده‌ڵ: به‌شی زۆری شیعری دوای سالانی دووهه‌زار له‌م خانه‌یه جێگیر ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك ته‌وای سۆشیالمیدیایان داگیر كردووه و خوێنه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
ده‌قه‌كان زۆر ساده و كرچ و كالن و هیچ داهێنان و شیعریه‌تیكی تێدانیه و بۆ خوێنه‌ری زۆر ساده و له ته‌مه‌ن بچووك ده‌نووسرێن.
روانین و خوێندنه‌وی جیاواز: ئه‌م به‌شی پۆلێنه‌كه ژماره‌یان به به‌راورد به خانه‌ی یه‌كەم زۆر كه‌من به‌ڵام ده‌قی جوان و باشی تێدا به‌رهه‌مهاتووه به‌جۆرێك هیچی كه‌متر نیه له شیعری ئێستای جیهان ته‌نانه‌ت له هندێك ده‌ق ئه‌وه‌نده خاوه‌نی دونیابینی تایبه‌ت به خۆیانن به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.
به‌لام له بیرمان نه‌چێت ده‌قی ڕه‌سه‌ن په‌یوه‌ندی به كات و شوێن و نه‌ته‌وه و ئایدۆلۆژیاوە نیه. ئه‌گه‌ر ده‌ق ڕه‌سه‌ن بێت هه‌ر ده‌مێنێـه‌وه.
ئارام حاجی: بەڕێزتان لەو نووسەرانەن کە زۆر دەنووسن، بەمانایەکیی تر، ڕۆژانە نووسینت ئامادەگی هەیە لە وێستگەکانی وەشانکردن، ئیتر لە ئەکاونتی خۆتەوە بگرە تا پەیج و سایت و تاد. پێتان وانییە ئەم زۆر نووسینە لایەنی نەرێنی هەبێ، چونکە بوار بۆ خوێنەر ناهێڵنەوە (بەتایبەت خوێنەرەکانی خۆت) تا دەقی پێشووت هەزم بکات، یان هیچ نەبێ لە ئەندێشەیدا بمێنێتەوە؟
بە واتایەکی تر: بووار نادەی خوێنەری هەمیشەیت بن، چونکە بە تەنیشت خوێندنەوەوە کە پێویستیەکە و لە گۆشەیەکی ژیانی خوێنەردایە، هاوکات خوێنەریش دەبێ بە گۆشەکانی تری ژیانیدا ڕابگات.
هۆزان ئیسماعیل:
ئه‌و ته‌وه‌ره چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازی هه‌یه هاوكات په‌یوه‌ندی به جۆری خوێنه‌ر و ژماره‌ی خوێنه‌رەوە هه‌یه.
بڵاوكردنه‌وه ده‌شێت له‌م چه‌ند ڕێگایه بێت :
رۆژنامه و گۆڤاره كاغه‌زیكان
رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌لیكرۆنه‌ییه‌كان
ماڵپه‌ره‌ركان
وه‌ك پرۆژه به شێوه‌ی كتێب
سۆشیال میدیا .
ئه‌وه‌ی تۆ مه‌به‌سته‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت سۆشیا میدایە. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی نووسینی من بكه‌یت به ئاشكارا بۆت به‌دیارده‌كه‌یت ئه‌وه‌ی من له سۆشیا مدیا ده‌یكه‌م جیاوا‌زە له‌وه‌ی من وه‌ك پرۆژه به كتێب ده‌یكه‌م.
یه‌كه‌م: من نزیكه‌ی بیست ساله ده‌نووسم خاوه‌نی یه‌ك كتێبم. ئه‌ویش ته‌مه‌نی نه‌بووەته ساڵێك. سه‌رجه‌می ئه‌و شعیرانه‌ی من رۆژانه بلاویان ده‌كه‌مه‌وه كورتیله شیعرن نه‌ك شیعری درێژ، چونكه نووسه‌ر له شیعری درێژ هه‌ناسه‌ی ئازادتره و به ئاسانی ده‌توانی كۆی تێگه‌یشتنه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به بوون و ژین بگه‌یه‌نێت .
دووه‌م: ئه‌و شیعرانه‌ی من ڕۆژانه یان چه‌ند ڕۆژ جارێك له ئه‌كاونتی خۆم په‌خشیان ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به خوێنه‌ری من هه‌یه. به شیوه‌یه‌كی گشتیش خۆێنه‌رانی سۆشیاڵ میدیا به دوای هه‌ناسه‌ی كۆرتدا ده‌گه‌رێن .
سێیه‌م: نووسن وه‌ك كتێب ده‌بێت به پرۆژه و بیركردنه‌وه بێت، به شێوه‌یه‌ك نووسه‌ر به‌رهه‌م له دوای به‌رهه‌م ببێته خاوه‌ن دیدگا و خوێنده‌وه‌ی نوێ .