سێ کورتە شێعر
قوباد جه‌لیزاده
.
خوێن
یا تۆ ده‌کوژرێی
یا من
که، من به‌رکه‌وتم،
به باوه‌ش،
بمبه‌ره دۆزه‌خ
که‌ته‌نیا
بسته رێگایه‌که
که،
تۆ پێکرای
به‌کۆڵ ده‌تگه‌یه‌نمه
به‌هه‌شت.
که،
هه‌زاران هه‌زار ساڵ،
رێگه‌یه
شه‌ڕه
ته‌نانه‌ت په‌پووله‌ش
که‌مه‌ری،
رازاندۆته‌وه به
فیشه‌ک.
.
شه‌وان
شەوان
په‌نجه‌ره داناخات
هه‌ر به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی،
مه‌مکه کۆچ کردوه‌که‌یه‌تی..
باخ ده‌ڵێ
من دیومه، له‌ناو نوێنی مێخه‌کدا
پاڵ که‌وتووه
ده‌ریا ده‌لێ؛
من ئه‌و مه‌مکه‌م
به‌سه‌ر پشتی شه‌پۆلێکی
هاروهاجه‌وه بینیوه
مانگیش ده‌ڵێ
من له‌ناو جه‌رگه‌ی ئاسمانا،
له‌ناو پۆلێ کۆتری
سپی سپی،
چاوم به چاوی که‌وتووه
هه‌موو شه‌وێک من و ئەو
له‌سۆراخ مه‌مکه تۆراوه‌که‌ماندا،
سه‌ر له باخچه ده‌ده‌ین
ده‌چینه قه‌راخ ده‌ریاکان
له‌به‌ر مانگ ده‌پاڕێینه‌وه
.
قه‌حپه
وه‌ته‌ن فرۆش ، دۆلاره‌کانی ده‌دا ؛
به چڵپاو
به سه‌رشۆڕی…
به زه‌لیلیی
به گوو
له‌شفرۆش ده‌یدا
به‌باوه‌شێنێک بۆ دایکی
به شووشه‌یه‌ک بۆن
به ده‌سته‌یه‌ک قه‌له‌می ره‌نگ ، بۆ کوڕه‌که‌ی
به قاتێک جل و جانتایه‌ک ، بۆ خوێندکارێکی هه‌تیو
به مشتێک گه‌نم بۆ پۆلێک چۆله‌که‌ی شه‌که‌ت
له‌شفرۆش پاره‌که‌ی ده‌دا ؛
به فیشه‌ک ، بۆ پێشمه‌رگه
به بوتڵێک ئاو، بۆ منداڵه‌کانی به‌عشیقه
به کولێره‌یه‌ک، بۆ پیره‌مێردێکی شنگال