بۆ ماسی | ساڵح سووزەنی | شێعر
ساڵح سووزەنی
ئه‌م شێعره‌م بۆ ماسیی…
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیام هیچ ده‌قێک ناتوانێ ته‌نانه‌ت هه‌ڵگڕی ناوت بێ
“مه‌رگ دێ و دوا به هه‌موو شت” ناهێنێ
تۆ هه‌وڵت دا ببی به ماسی.. ماسییه‌کی ئه‌فسانه‌یی
چ پڕ هه‌رایه شاره‌که‌م که تۆی د ه ن گ ه.. ده‌ن گ با بنوێ..
خه‌تای بااا بوو ئاشقانه ده‌خزا..ئه‌گینا
چ جیاوازه کوشتن و کۆ. شتن
و هنوز هه‌م شێعر می شویم با حرووف م.ر.گ
We become still poetry
By the letters of e.a.t.h
با با بیداته ده‌ست.. تا ا ا ده‌نگ..
ئیستاش ده‌بینه‌وه به شێعر تا هه‌موو پیته‌کانی م.ه. ر.گ
که تۆ نه‌بی.. ژین ناااا
“خوێن سه‌وه‌زه سه‌وز..
هه‌ر ده‌ڕژێی و ئه‌م قوڕستانه مه‌جبووره ناچاره..ده‌هه‌ژێ
که شه‌ومان به رۆژا کرده کۆڵ”
هه‌ر تۆ بوویت تۆ.. هێنده فڕیت ت ت..
له که‌شی زه‌وی تێپه‌ڕیت.. هه‌تا بینگ به‌نگ
شه‌و نه‌یتوانی راگیرت کاااا.. به تاڵه تاڵه‌ی شێعریشدا
هێند مه‌زن بوویت.. سه‌ر نه‌که‌وتی..
من و ده‌قێک.. که نه‌یتوانی داگیرت کااا
ره‌ش که‌ی ره‌شه.. هه‌تا پرچت.. ئه‌رێ پرچت .. پرچت پرچت
شه‌و نه‌کاته په‌ڕۆی بۆسۆ..
” زولف به‌ر باد” بێده تاا بێده‌مه‌د ئازادی
تورره را تاب بێده تاا بێروه‌د هه‌ر باادی
” له‌گه‌ڵ با نه‌بووین ن ن
نه‌چووین سه‌رشێتانه..
ئه‌وان باا بردنی و نه‌مان
ئێمه‌یان سووتان و ماااااین”
که تۆ فڕیت؛
شێعره‌کانمان له‌گه‌ڵ هااااوااار سه‌فه‌ر ده‌که‌ن
زۆریان ده‌گرن..ئه‌وانی دی.. ده‌که‌ونه به‌ر ریزی ساچمه…ساچمه .. ساچمه..
چه‌ند ده‌قێکمان بێ هه‌واڵه و ئیتر قه‌ت ناگه‌ڕێنه‌وه..
شێعری هاوڕێیه‌کی تووڕم.. له‌سه‌ر پرچی دێڕه‌کانی.. هه‌ڵپڕووزااا..
ئه‌مڕۆ بیستم؛ دیوان دیوان شێعری تووڕه..به ئاسمانی شاره‌کانا.. به‌رد ئه‌هاون..دژی تفه‌نگ،، باتۆم.. ساچمه.. ساچمه.. ساچمه..
شێعر وه‌کوو تۆ ئازاده
هه‌وڵ مه‌ده‌ن داگیری که‌ن
poetry is free.. don,try conquer it..
“باسی ماسییه‌کی بچووکی یاخی و..
قه‌لێکی ره‌شی نگریس..
باسی شێرێکی که‌ر و پاشایه‌کی عادڵ!!
ره‌شیی ئه‌نازه‌ی باڵاتان به سووری ئه‌م شێعره ناهه‌ژێ”
ئه‌مه ئه‌وه نیه “ژیژک”.. ئه‌ویشه و زیاتریش
هه‌ڵسه‌وه کچی ده‌ق.. کوڕی شێعر..
زۆر ده‌قی دیکه چاوه‌ڕێن
Countless contexts waiting for you..
متون زیادی چشم به راهتن
له سه‌ر تۆ
له مااان ه‌وه بۆ ماااان.. ماااان.. ماااان.. ماااان
” شمشێره تیژه‌کانتان فڕ ده‌ن.. شێعر ئه‌یانبه‌زێنێ.. شه‌ونم ئه‌یانڕزێنێ..”
” شێعر هه‌ر باڵای ئافرۆدیت ئه‌گه‌شێنێته‌وه و ئه‌مانه لێی بوونه‌ته پرسفۆنه”
بژی شۆڕشێ له‌سه‌ر تۆ
ئه‌گه‌ر بێت و شێعر و درۆشم وه‌کوو په‌لکه زێڕینه‌که‌ت.. له‌پێکهاته‌ی فڕکه‌ی ئه‌وینا یه‌ک بگرن.. من دڵنیام.. ناوی کاکێشانی تۆیه و .. بژی شۆڕشێ له‌سه‌ر ئه‌و
/وه‌کوو دروشم/
بگیسوان شبت را
به دهان گیر راا ماه..
تۆ کجای ئه‌وین در نشسته به تماشای شعر ستاره‌یی؟
“ته‌نیاا ته‌نیااا شێعر و شۆڕش و ئه‌فسانه به‌رحه‌قن”
که ئیسته تۆیت!
” ژیانی وا چه‌ند ره‌وایه.. توانه‌وه‌ی مۆمی سووتاو ..
له‌سه‌ر ئه‌ردی ره‌شی شه‌وا
ژینی ئه‌ستێره ئاوایه..”
” منیش به قه‌ده‌ر مانگ.. هاتاو.. ئه‌ستێره.. چاوم لێیه و هیچیش..
مه‌که‌ن مه‌که‌ن مه‌که‌ن مه ئاگرین.. گڕین..گڕی هه‌تاو تا ئه‌وینی گه‌ل.. دێنینه سه‌ر زه‌وی..
وه‌ی وه‌ی وه‌ی له‌و شااارااانه..
که ئیسته تۆ ده‌ڵێنه‌وه
ئاشقین هه‌تا شێعر که ساچمه به ساچمه..
ئه‌وان ته‌ڕن به خوێن.. به ده‌ستی ناحه‌قی دزێوی دێ‌و.. دێوی گاز
و بۆگه‌نی چه‌کی هه‌تااا هه‌تاااا.. رزیو
باڵی مه.. ئه‌گه‌ر له پیته‌وه.. هه‌تا وشه..
به دێڕ ئه‌ڵێن؛ فڕین ن ن..
ئه‌و به مه‌رگه‌ساتی بۆگه‌نی ئه‌ڵێ.. ته‌قه.. ته‌قه..
له من نا ئێمه.. هه‌ر ئه‌ڕۆین و ئه‌شکه‌وین و نابه‌زین به قین.. /دروشم/
“کدام و کجا هست ایمیلی بشنود نفس رااا..مال ماا نفس رااا.. بی آنکه آتش شعله‌هاا زبانه نکشد..
چ سایتێ ئه‌توانێ هه‌ناسه‌ی شێعرێکم وه‌ربگرێ و نه‌ته‌قێ
کام سی دی گۆرانی نازه‌نین چاپ ئه‌کا به بێ م. ن”
دڵه‌ڕاوکێ پڕه له م. ن..
م. ن. ێ به هه‌موو جۆره ڕم.. هه‌تا ساچمه‌کان.. پێکراو..
” نازه‌نین تاریخی ئه‌شقی مه درێژه
ئه‌فسانه‌ی مه‌لێکه.. له وڵاتی ئه‌فسانه هه‌ڵفڕی
داستانی شارێکه ژماره نه‌کراوه”
” زوڵفت به قه‌دتدا که په‌رێشان و بڵاوه”
وه‌ی له‌م سه‌گه هاره چ دڕنده و چ گڵاوه
موعلوومه له‌سه‌ر تاڵی حه‌قیقه‌ت نه کوڵاوه
ده‌ی با بڕمێ ته‌پڵی سه‌ری پڕ له کڵاوه
هااا هااا هه‌ه‌هه‌ه‌هه‌ه
رۆژێ دێ ئه‌گلێ له به‌ڵاوه..
هه‌تا که‌ی به‌ره‌و پێش بسووتێنن.. که
تینمان به‌رز تره له برژانی گوڵ
به هه‌موو باخه‌کانی مۆسیقا
شکانمان شه‌تلێکه
به گڕی درۆتان ناشه‌مزێ
پێناسه‌ی جیلێکه
به وزه‌ی به‌رده‌وه ئه‌ره‌خسێ..
به فریای زامه‌وه ساچمه‌یه..
به ئێشی ژانه‌وه.. منداڵه..
هه‌تا کوێ به‌ره‌و پیش ئه‌ڕمێنن؟
تا چه‌ک و ژه‌قنه‌تان ئه‌تارێ
شێعرێکم به پرچی درێژیه‌وه ئاوێزان..
شه‌ڕتانه له‌سه‌ر باا..
شێعری مه له‌سه‌ر مااا.ف
تۆ بڵێی بتوانن به بێ نێت بمانکوژن؟
یاااا ژین..اااااا
تا چاوی کچێکی هه‌موو شار
تا ساچمه‌ی نێو جه‌سته‌ی هه‌موویان..مان
تا شێعرێ هه‌تایی.. بۆ دیوان به دیوان..
هه‌ناردم.. بیگره‌وه..چاپی که مه‌ترسه!
.
ساڵح سووزه‌نی – سه‌قز.. رێکه‌وتی؛ له‌وه‌ته‌ی هه‌م
ناو جووتکەوانەکان.. له‌ده‌قی ساڵانی پێشوو