تاسان | برایم ڕەسووڵی (غەوارە) | شێعر

 

برایم ڕەسووڵی (غەوارە)

هەناسەم دا لە ناڵە عەرزی حاڵی کەم کە تاساوە

لە خوێناوی دڵ و جەرگم دەروونم کەیلە تا سینە

”مەحوی”

.

من لەوێ بووم!

لە دەسپێکی چراکاندا،

کە شەو هەر ئاهێکە و پیتەکانی سپی پۆشن

لەوێ کە لێوەکانت خەونی شەوی پچڕان کاتێ لێوی بەستم! 

من لەوێ بووم.. لە دەسپێکی تەنیاییدا

لەژێر لەشی خێناویی تۆ؛

کاتێ چاوت نیگای گەڵاکانی دەبەخشێ من

چرپەی ماچت دەی وەراندم

هەتا چۆپی کێشی ئەو ئاگرەی بە سەر لەق و پۆپی سێ دارەم بێ؛

هەتا لەشم کانیاوی سووری دەمارت بن کە تۆم شاخی!

هەتا پەنجەت بۆ کۆتایی لە ئێوارەی غوربەت کوژیی شەقامەکانا بمژەنێ؛

من لەوێ بووم

لە خەیاڵێکی پووچەڵ و بێ دەسەڵات 

گرێی یەئسی تۆڵەم لێ وەرگێڕێ بە سەر چاوم، بەسەر دەستم، بەسەر زارم

بەسەر پەنجەم… بەسەر: 

وەرە لێ ئارام بڕیان

Ez matmayî mam û

Ez ji bo bilindbûna te digiriyam

وەرە لێ ئارام بڕیان..

 

وەرە بانگم کە،

بڵێ جێگەی تەواوی خەونەکانم کوان؟

لە کوێ دەبێ بنووم؟

کوا سەرینم؟ 

دە پێم بڵێ کوانێ باسکی نەرمی قژڕژاوت،

مەگەر دەنگم لەقی گێلاسی گوێت نەبوو

بۆچی وەریم؟

کێ دایبڕیم هەتا هەرای دەنگم نەگاتە گوێت؟

ئێستا من چیم؟! 

کاتێ بەیانیە و دەنگت پیتێکی خەمناکە لە پشت دەرگای دڵنیایی خۆی حەشاردابێ؟

ئێستا من کێم؟

لە پەنجەرەت هاڵاوێکە لەشم کە سۆز دەدا بەفر بە پەنجەوە خۆم ئەنجنم،

تەنیا چەن چرکە بۆ مەرگی شەپۆل، تەنیا چەن چرکە بۆ هەڵفڕینی پۆلێ پەپوولە لە زگماکی مناڵێکدا؛

کە هەر خۆم بە تەنیا دەزانم

چاوت دارستانێکی سووتاوە بەڵام ئاوێنەی سەوزی بوونە، نیسێی گەرمی گریانە؛

گڕی بوونە..

لەپشت ڕاکردنی مردن  پێدەکەنی

کە دەتزانی لە پێش مردن دەستیان پێت دەگەیی؛

ئێستا بڕۆ

وەها کە با دەرفەتێکی هەڵاتنە بۆ هەور

وەها کە من پەنابەرم لە هەناسەت دا

کە ئاوارەم بە مەردنا هەر تێدەپەڕم

لە دوورەوەت سێبەر، کڵۆ بەفر خۆ ون دەکا

 لە دەسپێکی تەنیاییدا

لەژێر لەشی خێناویی من؛

تۆ لەوێ بووی! 

لە دەسپێکی چراکاندا کە مەرگ هاڵاوی پشت پەنجەرەیە،

تۆ لەوێ بووی کە پێم نەکەوت 

ونم کردی کە لەو پیتەوە زەوی دڵمەو تۆش مێخەکەی پێوە هەڵاوەسی

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا