شیعری ‘بێهوودە’ و چوار هایکۆی جاک کێرواک

جاک کێرواک

وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: عەتا میرەکی

.

جاک کێرواک شاعیرێکی ئەمریکاییە. لە ساڵی ١٩٢٢ لە دایکبووە. لە دیارترین نووسەرانی نەوەت بیتە، کە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە ئەمریکا سەری هەڵدا. کێرواک شیعر و ڕۆمانی دەنووسی. لە هەرە باشترین هایکۆنووسە ئەمریکییەکان بوو. ئەو پێی وابوو بەو سێ دێڕە هایکۆیانە و بەو زمانە سادەیەی هایکۆ هەیەتی. دەتوانرێت زۆر شتی پێ بوترێت. کێرواک لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٩ لە کاتی نووسینی کتێبێکدایە دەربارەی دووکانی چاپەکەی باوکی، کە دەمرێت.

بێهوودە

.

ئەستێران بە ئاسمانەوە
بێهوودە
تراژێدیای هەملێت
بێهوودە
کلیل لە قفڵدا
بێهوودە
دایکی خەوبردوو
بێهوودە
گڵۆپێک لە سووچێکدا
بێهوودە
گڵۆپێک لە سووچێکی تاریکدا
بێهوودە
ئابراهام لینکن
بێهوودە
ئیمپراتووریی ئازتێک
بێهوودە
قاڵبی پێڵاو لەنێو پێڵاودا
بێهوودە
دەزووی پەردە لەسەر ئینجیل
بێهوودە
بریقەی کریستاڵی سەوزی
تەپڵەکی جگەرە
بێهوودە
ورچ لە دارستاندا
بێهوودە
ژیانی بوودا
بێهوودە.

چوار هایکۆ

(١)

باڵندەکان
گۆرانی دەڵێن
لە سپێدەیەکی تاریکی باراناویدا.

(٢)

زەردیی کزی مانگ
لە سەر
ماڵی رووناک و بێدەنگ

(٣)

تامی
باران
بۆ چۆک دادەدەی؟

(٤)

بەفری ناو پێڵاوەکەم
هێلانەی چۆلەکەی
بەجێهێشت

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا