کریستاڵه‌ ژیان و خائینه‌ ئاو

ئیبراهیم ئەحمەدینیا

.

پێچه‌وانه‌ی سه‌وزی مانتۆ
ژنێ رژایه‌ سافبوونی سرامیک
ئه‌وپه‌ڕی چلاوچلی
هه‌وه‌س بوو و ئه‌لکه‌هوول
پاساژ به‌شی ئاوپرژێنم ناکا
زرقوبرق و نهۆمه
کریستاڵه‌ ژیان و خائینه‌ ئاو
سه‌نگه‌ره‌کان
پڕ له‌ سروودی نیشتمانی و وێنه‌ی سێکسی
زه‌وی داگیره‌ به‌ قه‌برستان
خودایه‌ کامپیۆتر بۆ بده‌م به‌ شانا و
چه‌تر که‌ی چه‌قیه‌‌ چاوی به‌فر؟
یا به‌فر له‌ خۆڕا
چه‌رمووتر له‌ هه‌رچی سورمه‌یی
با بچمه‌ نیشتمانی سه‌نگه‌ر
حاجی له‌قله‌ق بکه‌مه‌ پێشه‌وا و
شایه‌تیمانم به‌ شانی له‌رزۆکی تاریکی!

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا