لێتەوە نەتوانین!

دانیال نیهامەد

.

لێتەوە نەتوانین             بە ڕوویاوی بەنێو ڕوونەیاوەکانتا

گۆڕان؛

لە خۆتەوە،

بۆ خۆت.

وەک خۆت.

تەنیا ئەوە لە کرانتایە.

ئەندازەکانت لێدەرکراوە.

وەک ناحاڵەتێ لێتا ڕووبە،

تا گەشتن بگات بە نەگشتنتەوە.

خۆی پێناکرێ؛ ھەستت.

وێنەکان بەخۆیانەوە نامێننەوە،

لێتەوە.

کوانێ ئێرەت؟

و

کوانێ ئەوێت؟

لە کارەکانا ڕووت ئەیەی،

بە وشەکانیانا.

وە تۆیەک،

لە ڕوویانت ئەکاتەوەو

لە چەن دووری ئەمدیوترتەوە،

بە داکەوتنەوە،

دەست پێئەکەیتەوە.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا