ئەگەر بێبەندوبارتر لە پاییز | کەیوان قادری | شێعر
کەیوان قادری
«با» بنۆشه
«با» بنۆشه
به خۆشی منه‌وه
بینۆشه بێ‌به‌ند و بار و
به خۆشی هیچ و یه‌که‌م کافه‌ی دوای سنوور
بمنۆشه
وه‌ک قژە‌کانت وا به شانه‌کانی پاییزته‌وه شێتن و شێتانە شارێک ئەینۆشێ
وه‌ک ئاوێنه وا تۆ ده‌نۆشێ به خۆشی پەنجەرەیەک
من پڕم له په‌نجه‌ره و ژنی شکاو
پڕم له کۆڵانی چۆڵ‌کراوی دوای هه‌رگیز
پڕم له‌و ده‌نگه مردووانه‌ی وا پاڵ به ئێوارەمە‌وه ئه‌ده‌ن
دوور له چرا و چاوی پاسه‌وانه شکاوه‌کانی شار
به ده‌م «با»وه عاشقی بۆنی قژی سێبه‌ره‌کان ئه‌بن
له گه‌ڵ سێبه‌ره‌کان ئه‌ڕۆن و بە سێبه‌ره‌کانیشیانەوە ناگه‌ڕێنه‌وه
بمڕژێنه بمڕژێنه بێ‌به‌ند و بار و
بمڕژێنه
وه‌ک ئاوێنه وا من ده‌ڕژێنێته ناو خه‌ونێک له سێبەرستانی کراسه‌که‌ت
پڕ ئه‌بم له په‌نجه‌ره و ژنی شکاو
من ڕۆژێک عاشقی ژنێکی شکاوتر له سێبه‌ر ئەبم
به چه‌ترێکی…
نا،
سوور نەبوو
ئەمە شیعری ژنە چەتر سوورەکانی ناو شیعرەکانتان نیە و
پێکه‌نێکی سوورتر
که وا پێش هه‌موو په‌نجه‌ره‌کان
ئێواره‌یەک له باران بوو
له کۆڵان و له قژ بوو
به چه‌ترێک له پاییز بوو
سێبه‌رێکی بێ چه‌تری پاییزی
لە پاییز بوو و به پاییز چوو و
له کۆڵانێکی چۆڵ‌کراوی دوای هه‌رگیز نه‌گه‌ڕایه‌وه
ئه‌گه‌ر به ده‌م «با»وه گه‌یشتبێته یه‌که‌م کافه‌ی دوای سنوور
ئه‌گه‌ر پاڵ به پاڵی ئێواره‌وه
من بنۆشێ به خۆشی «با» و قژە‌کانیه‌وه
به خۆشی کورسییەکی خاڵی
ئه‌گه‌ر بێ‌به‌ند و بارتر له پاییز
چه‌تره‌که‌ی بکاته‌وه
ئه‌گه‌ر خه‌ونی هەنارستانی کراسه‌که‌ی راست بێ
خوزگه روژێک ئه‌گه‌ر عاشق بوو
عاشقی کورسییەکی خاڵی بێ،
قاوه‌چی ئه‌ڵێ :
خانم ئه‌م کورسیه جێگای که‌سێکه؟
ــ به‌ڵێ،
چووه
چووه بۆ پەنجەرەیەک، شیعر و کۆڵان بێنێ،
به ده‌م «با»وه بگه‌رێته‌وه
به خۆشیته‌وه…