شێعرێکی بێرتۆڵت برێشت | شەهاب شێخی

بێرتۆڵت بڕێشت
وەرگێران لە ئاڵمانیەوە: شەهاب شێخی

 

 

 

 

 

وەرە پێش:
ئێمە دەبیستین
کە تۆ مرۆڤێکی باشی
تۆ ناکڕدرێت، بەڵام ئەو بریسکەش
کە دەدات لە ناو ماڵ، ناکڕدرێت.
کە تۆ کەسێکی، ئەو شتەی کە جارێک گوتت
لەسەر قسەی خۆت دەوەستی
چت گوتووە؟
تۆ راستگۆی . بیر و باوەڕی خۆت دەڵێیت.
کام باوەڕ؟
تۆ بوێری
دژ بەکێ؟
تۆ ژیری
بۆ کێ؟
تۆ بیر لە بەرژەوەندی خۆت ناکەیتەوە.
ئەی هی کێ؟
تۆ هاوڕێیەکی باشی
خەڵکانێکی باشیش؟
جا گوێ بگرە:
ئێمە دەزانین تۆ دوژمنی ئێمەی
بۆیە دەمانهەوێت تۆ لە بەر دیوارێکدا دابنێین
بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی سیفەتە باشەکان و شایستەییەکانت
دەتنێنە بەر دیوارێکی باش
و بە چەکێکی باش و
گوللەیەکی باش تیربارانت دەکەین و
بە بێڵێکی باش
لە خاکێکی باش دا
بە خاکت دەسپێرین.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا