هەتا دێنەوە هەر لێرەین
ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
.
هەتا دێنەوە هەر لێرەین
ئەی ستونی پێنجی نەبەز
سەدان ساڵە
ئەی سەروای داڕزیو
لە گێژەنی زەماندا هەرمان
کە هەر مێ با ببێت و مۆن بێ
کەهەر با ئەسپ بێ بە زمانێک کە نامناسێ
کە هەرمێ کراسێک بدورێ جێی دەستی من و بەس نەهێڵێتەوە
نا ئەمە تەنیا رواڵەتی ئاوەڕۆی شەپۆلی هزرە
با دابارێ دا
کە هێرشی زامە ژان، نازانێ هی کوێیە.
من ژانم و نازانم هی کوێم
شێعرم و نازانم هی کام ژان
با دابارێم
شەپۆلانم و هی کام هزرینی ناکاو؟
خوێنە کە دەلورێنێ و
ناسنامەی سڵاو
خنجێرێکە لە پشتەملی گەڕی ئاشتی بە هەزار مانا
لا لە کامە هاوار بکەمەوە
کە هەر منم
ئەی بێ هەناوترین ئازا
بێ ئەنامترین ژان
کە هەر منم.
کراسێ بدروو جێی ژانم بهێڵەوە
کە دەستمە
بۆ سڵاو دێ بە یەک مانا و
هیچ خنجێرێکی لە بەرکی ئەرکی ئاسایی سەردەم هەڵنەکێشاوە.