تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا

شوعەیب میرزایی

.

من بە ناوی ئەکبەرەوە
بۆ تۆ ئەگریام بە درۆ
بە ناوی کاکەمەوە
بە ناوی چوارکارخانەوە
بە ناوی نیشتمانەوە
بە ناوی خۆمەوە
سڵام

سڵام
” بێ خواحافزی ”
بێ حافزی
بێ خوا
بە ناوی خوا
بە ناوی خۆمەوە
دەس پێ ئەکەم :
من شاعیری گەڕەکێکی گەڕۆڵ بووم
لە ئێمە پانزەمان مرد
چوار دەمان شووی کرد
دوانزەمان سەرخۆی هەڵگرت
چوارمان ڕمان
دوانمانیان برد

منیش بە ناوی هەموویانەوە
بۆ تۆ ئەگریام بە درۆ

سڵام
ئێرە کوێنەی زەوینە؟
کوێنەی زەوینە
کە ئەوەندەی زەوینە تلیام
تاڵام تاڵانمیان حەمە ساڵە حەمەساڵە ئەوشەوانەی وشەکانی منیان ئەرووتان تۆ دەست لە ژێر چەنەکەتا بوو
حەمە ساڵە ئەو رۆژانەی منیان بە تاڵان بۆ تاران بار ئەکرد
تۆ بەدیۆت ئەخواردەوە
حەمەساڵە
سۆزانیەکان ئاشقترینەکانن
رۆژێ لە تەنیشت پیاوێکا
ڕمان و کەس
کۆیانی نەکردەوە
حەمەساڵە
ئاخری خەمی ژنێکی سۆزانی
من ئەبات و کەس نازانێ

هەمیشە کەس نازانێ
ئاخری ژنێ منی دزی بۆ خۆی
ئاخری ژنێ منی کردە ژێرەوە
ئاخری ژنێ دانە دانە پێستمی داکەند و کەس نەیزانی

_: وەرە لێ لێ وەرە لێ لێ وەرە لێ لێ وەرە لێ لێ وا لێ لێ وا لێ لێ وا لێ لێ وا ی
لە دارای دنیا کوڕێکم بوو پێست کوشتی

_: هه هە لە دارای دنیا پێستێکت بوو باوکم کوشتی
یا ئەیوهەللەزینە ئامەنوو دەستەکانم کوا؟
دەستەکانم کە شەهید و شەکەت لە تاران گەڕانەوە کوا؟
یا ئەیوهەللەزینە ئامەنوو من لە ئێوە ئەوەتانەم خۆش ئەوێ
کە جوانیناسیەکانی دانە دانە دانە دانە دانە داکەنێ …

بەشێ لە شێعری درێژی”تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” 1395/96

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا