ڕێبازی هێڵ

ساماڵ ئەحمەدی

.

ڕێ بەبێ هێڵ خۆی ون دەکا

نووسیم ڕێ و ڕۆیی تا خولێکی خوارد

هاتەوە نووسیم حۆل و هێڵم کێشا بەسەر خولدا

کە حۆلە ئەوەی دەخولێتەوە بە ڕێیەکدا هێڵی لەدوو نەدرابێ

هێڵێکی ڕاست دەکێشم بەسەر خۆمدا

دنیا چل ساڵ خەرەفا و

گەمژاوی تۆ

دەنا ئەمە کەی ڕێبازی شیعرە

ڕێبازی پشیلەیە بەبێ سمێڵ

سمێڵ بۆ من ڕێباز نییە.. هێڵە

دەتوانم چڵەچڵە لە یەکی گرێ دەم لە ڕستەکی بێموودا

با کەس بیر لە تیغ نەکاتەوە، یان بڵێ:

شمشێرەکەی حەزرەتی کێ مووی دەکرد چ بگا بە مل

من ملم لە هەموو شوێنێکی ژن پێ جوانترە

مل نەبووایە ‌هێڵیش نەدەبوو

هێڵ نەبووایە ڕێ ون دەبوو لە خۆیدا

ونبوون لە خۆدا یانی خو…

دەمویست بڵێم خودایە کە ملت دروست دەکرد    بۆچی شمشێرت کول نەکرد

هێڵە گەردنبەرزەکەمی    ئەی لەدوودانی ڕێ!

کە خوداکان بەسەرمتدا دەکێشن و

خەونم پێوە دەبینن

٥/١/٢٠١٥  هەولێر

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا