دوای مردن هاوار ناکەن | پەرویز زەبیح غوڵامی | شێعر

پەرویز زەبیح غوڵامی

بێ دەم قاوەکەی دەخواتەوە
بیر لەو پشیلەیە دەکاتەوە
کە پێستی لە ماسیدەرهەمەو
لە دەریا مڵاسی بردووەتەوە.
نازانێ ئەمرۆیە
یان دوێنێ.
پەنجەرەکەی دەکاتەوە
بێ سەر هاوار دەکات.
کەس نایبیستێ.
نە ئەو پیاوەی
کە بە ئاچەر هەتاوی ژەنگاوی توند دەکاتەوە
نە ئە و پشیلەیەی
کە لە هیشخاندا کتێبی پیرۆز دەجاوێ.
نە من
بەم شێعرە بێ وشەیەوە.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا