با رەش بێت ئەو کراسەی تۆ ماچ ئەکات | شوعەیب میرزایی| شێعر

شوعەیب میرزایی

.

با رەش بێت
ئەو کراسەی تۆ ماچ ئەکات
با رەش بێ دنیا کە کاولیش خاپوور ئەکات.

سەیری دەستەکانم بکە
سەیری دەماری دەستەکانم
سەیری کاولی

با رەش بێت و کەمێکیش گەنم
رەنگی ساڵ بێت و
پەرێشان
رووبەندەکەی لابردبێت
سەروازەکان
نەوت و تفەنگ حەراج بکەن .

با رەش بێت
رەنگی ساڵ قەترانی
رەنگی ئەو ساڵەی بەشار ئەسەد لە مەیانی دەمشقا هاواری ئەکرد ;
رەشێکی دەمشقیمان هەیە
رەشێکی ساڵ .
رەشێکی سەربازکوژ.

سەیری دەستەکانم کە
سەیری بەیرووتی دەستەکانم

هذا الهدی دەستێکی مردوو
هذا الهدی دەستێکی فەوتاو
هذا الهدی دەستی راست, دەستی ساڵ
هذاالهدی
ئەو دەستەی
تێیدا نەماوە هێزی بەی گووشین.

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا