سوێسنە – ئالێن گینزبێرگ / عەتا میرەکی – شێعری جیهان
ئالێن گینزبێرگ
و: عەتا میرەکی
.
ئاخ گوڵی نازدار و ڕازاوە
ئەی ئاواتی وەدینەهاتوو
چ خەمگین
چارەیەک نیە بۆ گۆڕینی
سوێسنەی تێگەیشتووی شێت
ڕاستییەکی ئاشکرایە…
پێستی ناحەزی پەڕەگوڵەکان
چەن ئیلهام بەخشە
بۆ ئەوەی بە ڕووتی و مەستی
لە هۆڵەکەدا ڕاکشێی و خەون ببینی
کاتێ کارەبا نیه…
پەیتا پەیتا ڕیشەی ناسکی سوێسنە بخۆی
چارەنووسی خۆڵەمێشی
تلانەوە لە نێو بەرەیەکدا
لەسەر موبلی گوڵنەخش
وەک لە کەنارەکانی ئاردێن دا بی
ئەوشەو گوڵی تاقانەی من
دیارییەکە لە ڕووتێتی خۆم.