تەم و مژ بوو – بەهار حسەینی / شێعر

بەهار حسەینی

.

ته م و مژ بوو
هەر هەنگاوێک
كوتايێكى دەكوشت و
سەرەتایەکی دەخوڵقاند
گه يشتمه
دەریایەك
پڕ لە نوورى خنكاو و شەقەی باڵ
به ريى خؤمدا گەڕامەوه
ئەمجار
كۆتایی سەرەتا بوو و
سەرەتا كؤتايى
ژيان
چ بێدەسەڵاتە
كاتێ هه ر دووسەرى رێگاکەت
تەم و مژ بێت

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا