تۆران بە ڕەنگی پەموو
ساڵح سووزەنی
.
١-
ئەڵێن: شەوانە ئارەق دەکاتە بەر.. بە رۆژا وشە دەکا بە مەلافە
: خەفەتی دەتۆرێ بە سەما..گەمە بە دەنووکی پشیلە دەکااااا
: مەست بە تەشت دەڵێتەوە تا………… رۆژ
بادە بادەیەتی لە جگەرەدااا…
: پیاو گوو بخوا باشترە لە ن ژ
ئەی بۆ ئەتۆرێ بە رەنگی پەموو.. سپی بە بەردەوە دەکاااا تا …. شوو
ئەی بۆ ماڵ ناکاااا.. تا باش بێتەوە لە هەموو شێعر
شەوانە لە بری بەر.. ئارەق نادااا
رۆژانە شەقام ناترووکێنی لە بادە؟
یانی چی مەست بە دەستەوە دان لە بری دەست..
٢-
با دێ و ئەڵێن ئەو باشترە لە ژن!
یان ژن دێ و ئەم بای دێ ێ ێ..
؛ ئەسپارمەزدا یانی چی کاتێ
لە سەررا.. شێعر بکەیتەوە بەر بە تەڕ؟ یان
زەرد هەڵێنیتەوە کاتێک کە سوور ئەخۆیتەوە
بە مەنتیق؛ بیق ق ق.. بیق ق ق… مەنوون
هیشتا ئەڵێن سەگ باش ترە لە چی؟
“ئەو” خراپترە لە کەر کە پشیلەی بێ ..و
بە هەرچی ناڵێن… ئێوارە دیق دیق ق ق.. نیوەڕۆ فیق فیق ق ق…
شەو ناااا… ناخەوێ بە شەق
٣-
ئەمانە بەرمەیان دێ لە دەستت و با بڕۆم
تەکسییەک بگرم و بڵێم” بولبول بۆ ناخوێنێ؟”
خۆ خوێندن هەسارەیەکی ناوێ بە پشیلە
ئەڵێن ئەو وایە و نازانم “وایە” چۆنە بە وشە؟
ئەڵێن ئەو منم بە پەڕۆی تۆوە..
ئەی تۆ لە چ مەدارێکدا دەخولیتەوە گەمژە کە نە “ئەخۆنی”
و.. نە سەگت دێ بە کەر؟…!…>
٤-
مەڵێن بەڵێن… خواردنی خۆشترمەتانم ئەوێ ێ ێ..
ئەم حەبە نەگبەتە دەکەمە بەرم .. تا هەتا … شێعر بە کەردا دەڵێم..
ئەم شینە دەنێمە سوور و؛
بای دەدااا بای دەدااا.. دەسرە بە تەڕ ئاو دەداااا..دێتەوە نای دەداااا…
با بیداااا کێ چ پیاوە؟
ئەڵێن شەقام دەدوورێ ێ .. بۆ کەوش
دار بە شەربەتەوە ئە ..ئە… بۆم نایێ (وێڵی کە)
باشە چ رەنگە دەنگێکیەتی ئەم شەڕە بە شەو
“بۆ؟” فەلسەفەیە یان تۆ؟ “خۆ” درۆ دەکا … یان نۆ؟
پارەکانتان هەڵواسن ن ن.. کە دێ.. بە بۆنەوە عەترە …
بە جادەدا دەفڕێ ێ ێ… بە ناخەوێ بە شەق و ..
ئیواران فیق ق .. فیق ق ق… شەوانە دیق ق.. دیق ق ق..
تاکەی سەرنج بکەینە ناو ئاو؟
-ئاوە .. ئاو.. ئاو ئاوە و ئاویی چی؟
حەبێکی شاراوە هەیە… پاڵت ئەخااااا… کرێمێکیش هەیە ئەڵێن باشە!
چۆن دەوێرن؛ کایە بەوە دەکەن کە… ناوێرن؟
-بیبڕنەوە!
دار کەی مەنتیقی شەوە .. رۆژ کەی شەڵوار یان پێڵاو …
یان هەرچی…. بە تۆوە بتۆرێ ی ی..
٥ –
ئەڵێن مەلێن! هیچ مەڵێن !
یان هەر ئاوەها بیڵێن کە ئەڵێن… کێ بە شەربەتەوە شەقام ئەچنێ؟
یان.. بە دەعبایەکەوە ئەماسێ… بۆ هەراو؟
-بەسی کەن لەم مەڵێن.. ئەڵێمە!
-گووتان خوارد!
ئەی هەموو ئەوانەی دروشم دەخۆنەوە لە وشەدا
کێ هەتاوەکوو شێعری بێ.. شێر ئەخوا؟
تا وەکوو دەردی بێ.. بە شیرەوە هەڵئەنووسێ؟
کەریش نەماوە چ بگا بە شێرپەنجە ئەتخواااا…
-شێر ە شێر!
ئەو بە سەرمانەوە ماڵ ئەمژێ بە تاریک
ئێواران دیقی چی؟ هەزار جار ئەنووسم؛ فیقە ە ە… فیق ق ق …
دەنگی هی ئەوەی پۆلیسە سیخە سیخ خ خ.. هی ئەوەی من
ئەڵێن بە مشت .. جاو ئەکاتە بەر رۆژ.. هەتا کوو تیشکێک بمێنێ
ئەم رووتە ە ە…ئەی چۆن ماڵ بە ماڵ.. کەوام دێ.. کراسم دێ … شۆرتم دێ …
-بۆ نەیێ ؟
-خەو چ حەرامە ؟ هەر چی بێ .. بە تۆ چی؟
-گاڵتەم دێ … بە شەو و بە کەریم.. بە رەنگ و بە دەنگ و ..
بە نازانم بڵێم چی..رەق نەبێ؟
٦-
ئەڵێن رۆژ کەی چاوە؟ شەڕیش هەر چاوی دێ
بە تیشکی فیقە ە ە … فیق ق ق…من سەرم سووڕ ماوە لە سووریی ئەم رەقە
فیفەی بێ یان نەیێ..؟
-ئەڕۆم و چی تیشکی نا تیشکە ئەیڕێژم م م…
-باڵتان بێ یان درۆ.. ماڵتان تێ ئەخەوم …
-خەوم دێ ی ی… یان خەوە ئەینووسم م م
بەم رۆژە کە شەوە!
٧ –
شەوێ تا ئێوارە .. جڵقە جڵق لە بەفراا ا ا ا…
یانی چی؟
بەردێ بێ و بە ئارەق حۆلت کا ا ا ا ا…
بە سوورێ دەردت کا ا ا ا ا….
بە زەردێ کەرت کا ا ا ا ا…
بە سوورێ بتنووسێ بە دواوە ە ە ە..ئەمانە چۆن دەنووسرێن.. کاتێ کەس نایانڵێ؟
تا وەکوو کێرد هەیە چی نەبێ؟
-ئێمە ئەڵێین “کارد” بە سەری هەمووتان درۆیە!
-هەر هەمووی فیشاڵە بۆ گەمە.. تا وەکوو گمە گم گمەی بێ ێ ێ…
-شەقام و چۆلەکە و ئوتۆمبیل… تا….. بتنووسێ
-نەرم بێ چ باشتر!
ئەگینا دەرد هەیە سەریشی ئەماسێ
تا وەکوو بێ بە بەرد .. ژن هەیە ژنیش بێ و درۆ نەخوااااا…
سەد سوێندی چەور هەیە ئەو دەیخوا اااا..و
ناشتەقێ!!
هەزاران فێڵ هەیە ئەبن بە فیل.. لە ئەنازەی بچووکدا
“با بمدەن لە سێ دارە ” – لە سەر چی؟
-دوایە من زەرد زەردم م م…
٨-
ئیتر تۆ ئاویی چی؟
ئەڵێن سەگ و ئارەق زەردن!
-قەبووڵمە! ئەی پشلە بۆ سەوزە؟
و.. شەو هەیە ئەوەڕێ؟
ئەوە چی؟ راست ئەکەی بینووسە!
بەفر بە بەفراو رەش کردن ئەبێتە قیرەتاو؟
ماو و و… میاو و و…
-بەفر نەدەبوو وەک وشە بێتە ناو ئەم مێعرە!
سەرم بە بەفراوتەوە.. دەرم بنێم بە کوێتەوە… بێ بە سەر؟
قایەقێ ساز ئەکەم لە ساز..
ئیواران بە دەنگێ؛
تا هەتایە ە ە ە…… ئاویی
شێعر ئەڵێم!
-ئێواران… ئێوارانی چیتە.. کات ٣ ێیە بە سەعاتی سەگ
بۆ نانوویت … میاوە میاو و و…
قەبارەی خۆم لێ گۆڕابوو
ئەوەندە ئەوەڕیم م م… حەو حەو حەو و و…
٩-
ئەڵێن شەوانە ئارەق دەکاتە بەر
مەلافە دەکا بەشەو
یان نازانم شتێ وااا…
خەوم دێ!
بەیانی کە هەڵسام؛
بە زمانی فەلسەفە .. یەک بە یەک وشەکان
ئەکەمە مل “فڕۆید”
بە سینگی مارکسەوە .. راڤەی دەکەم
لە حۆلەکانی “بوودریارد”دا
ئەیاننووسمەوە ە ە… تا شێعر
نەبێتەوە بە وەرەقی پێشوو
نەتەقێ! گڕ نەگرێ!
نەماسێ ێ ێ.. بتاسێ ێ ی..
شێعرێک بێ پڕ لە شێعر.. نەک ئەمەی کە نووسیم
و ێم بە ن ێت… تا ئاسمان.. تا مەسم ..من هەسم …
-بەردم دێ
-میزم دێ!